لە ئۆسلۆ لەدژی چەکی کیمیایی چالاکی ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئۆسلۆ رژانە نێو شەقامەکان، بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا و بانگەوازی لە رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرا کە ئەرکی سەر شانیان جێبەجێ بکەن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئۆسلۆ رژانە نێو شەقامەکان، بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرا و بانگەوازی لە رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کرا کە ئەرکی سەر شانیان جێبەجێ بکەن.
کوردستانیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویچ، لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە کوردستان، چالاکیان ئەنجامدا.
چالاکیەکە لەلایەن نەجەدەژە – ئۆسلۆوە لە وێستگەی شەمەندەفەر ئەنجامدرا. دوای خولەکێک رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، ئایسەر ئوجە هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کوردی ئۆسلۆ قسەی کرد. ئایسەر یوجە بیدەنگی وڵاتانی ئەوروپا، نەتەوە یەکگەرتووەکان و بێدەنگی دەزگا نێودەوڵەتیەکانی شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە حکومەتی نەرویچ کرد کە بێدەنگی هاوکاریکردنی تاوانە.
هەروەها لیدا ویرتس چالاکوانی دەفەند کوردستانیش قسەی کرد و بێدەنگی رێکخراوی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتۆ و وڵاتانی لایەنگری تورکی شەرمەزار کرد و بانگەوازی ' بێدەنگی تاوانە، هاوکاری تاوانەکەی و من شەرمەزاریان دەکەم و شەرم لە خۆتان بکەن' لە ئانیکن هویتفیڵدیت وەزیری دەرەوەی نەرویچ کرد.
چالاکوانان بۆ ئەوەی ئاماژە بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی بکەن جلی سپیان لەبەرکرد و ماسکەیان بەست. لە چالاکیەکەدا وێنەی ئەو ١٧ گەریلایەی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، بەرز کرایەوە. چالاکی بە گۆرانیەکی نوێی هونەرمەندانی گروپی وڵات بە ناوی 'سەریکانیێ ئاڤاشین' کۆتایی هات.
ف.ق