لە ئەستەنبوڵ ٥ ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران

لە ئەستەنبوڵ، پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە و ٥ کەسیان دەستگیرکرد.

ئۆپەراسیۆنەکە بەهۆی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ ئەنجامدرا. لەبارەی هۆکاری ئۆپەراسیۆنەکە هیچ لێدوانێک نەدراوە.

لە هەڵکوتانەسەر ماڵان دا سەرهاد ئاکتومور ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە، ئادەم یڵدز، جەودەت بیچەر، ئەنەس ئایاز و عەلی کاڵکان ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەستەنبوڵ گواسترانەوە.

ف.ق