لە ئەسینا رێپێوان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئەنجامدرا
٢٦ەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئەسینا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.
٢٦ەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم لە ئەسینا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بە بۆنەی ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، لە ماراتۆنایەوە تا باڵیۆزخانەی تورک لە ناوەندی ئەسینا رێپێوان سازکرا.
ئەندامانی ناوەندی کولتوری دیموکراتیکی کوردستان، کۆمیتەی دیفێند کوردستان، دەستپێشخەری پشتیوانی رابون لە پێناو رۆژئاوا و روڤاکیوناس بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد. رێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا و بە درێژایی رێپێوانەکە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروشم وترایەوە.