لە ئێڤری هەڵمەتی ١٥ی ئاب بەجۆشەوە پیرۆزکرا
لە هەرێمی ئێڤری پاریس، مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ئێڤری بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە، مەراسیمێکی ئەنجامدا.
لە هەرێمی ئێڤری پاریس، مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی ئێڤری بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە، مەراسیمێکی ئەنجامدا.
بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە هەرێمی ئێڤری لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە بەشداری هەزاران کوردستانی پیرۆزکرا. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندە عەگید و چیاگەرهێڤی و ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ کە لە ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا و ئاڵای پەکەکە ڕازێنرایەوە.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) سەرەتا گەیشتنە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە، پاشان لە کەسێتی فەرماندەی نەمری هەڵمەتی ١٥ ی ئاب فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕش نیشاندرا.
پاشان ئەندامی دیوانی جەدەکە-فە فاروق سۆیلەمەز قسەی کرد و جەژنی ژیانەوەی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی و بەرخۆدەرانی زیندان و هەمووان پیرۆز کرد.
سۆیلەمەز تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "دەبێت هەڵپەڕکێی ئازادی بەهێزتر بکەین، وەک گەلی کورد ئەمە ئەرکی سەرەکیمانە. ئەگەر هەڵپەڕکێی ئازادی بەهێز بکەین و بیگەیەنین بە سەرکەوتن، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین و ڕێگە لە هێرشەکان بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی و گەلەکەمان دەگرین".
پاشان فەیسەڵ ساری یەڵدز ڕایگەیاند بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٥ ی ئابەوە بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن، گوتی: "پاش هەڵمەتی ١٥ ی ئاب، گەورەترین گورز لە دەوڵەتی تورک درا".
هاوسەرۆکی جەدەکە-فە خانێ ئاکدۆغان شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب و بەڵێنی سەرکەوتنی دا.
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.