لە ئەوروپا ئاهەنگی ١٥ ی ئاب بەڕێوەچوو
جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا پیرۆزکرا.
جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا پیرۆزکرا.
لەندەن
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە ئاهەنگێک سازکرا، هەڵپەڕکێ کرا و درووشم بەرزکرایەوە، پەیامی "بە ڕۆحی گەریلا و فەرماندە عەگید، ڕێبەر ئاپۆ و کوردستان ئازاد دەکەین"، دووپاتکرایەوە.
مەجلیسی گەلی کوردی لەندەن بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابەوە ئاهەنگێکی جەماوەری سازکرد، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لەشەهیدان ئاهەنگەکە دەستی پێ کرد، بەشدارییەکی بەرچاو لە ئاهەنگەکەدا کرا.
گەنجان بە جلوبەرگی گەریلا و ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداربوون و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا " و "کوردستان دەبێتە گۆڕستانی فاشیزم"یان بەرزکردەوە.
پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەعسوم کۆرکماز (عەگید) و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پژاک و پاژک هەڵواسرا.
لە مەجلیسی گەلی کورد حەمزە ئەحمەد قسەی کرد، تیشکی خستەسەر گرنگی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب.
لەسەر ناوی کۆمۆنەی گەنجانی کیندا زین، سیدار تەتوان بەڵێنی دووپاتکردەوە لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکەوتن مسۆگەر دەکەن.
لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی ژیان تورکان بوداک، گوتی: "هەتا ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ، نوێبوونەوە لە شەڕەکەماندا مەزنتر دەکەین. جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و قارەمانانی شۆڕشی کوردستان و هەموو ژنان و گەلان پیرۆز دەکەین".
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
قوبرس
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە قوبرس هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، سیاسەتمەداری کورد لەزگین سەرحەد گوتی: "لەسەر ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ دەبین. هەڵمەتی ١٥ ی ئاب قووڵاییەکی ئافراند و تادێت بەرفراوان دەبێت".
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
هامبۆرگ
٤٠ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە ئاهەنگێکی جەماوەری پیرۆزکرا.
سەدان کوردستانی بەشداری ئاهەنگەکە بوون، تێیدا هاوسەرۆکی فەد-دەم جومعە ئۆزدۆگان ڕایگەیاند گەلی کورد یەکگرتوویی خۆی بەهێز کردووە و وەڵامی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی داوەتەوە، بانگەوازی لە پەدەکە کرد، دەست لە خیانەت هەڵبگرێت.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلە و درووشم کۆتایی هات.
دارمشتاد
مەجلیسی گەلی هەرێم و مەجلیسی ژنان لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا ئاهەنگێکیان ڕێخست. لە کەسێتی مەعسوم کۆرکماز (عەگید) و ئەنگین سنجار (ئەرداڵ) هەموو شەهیدان یادکرانەوە.
تێیدا مورشیدە ئۆتلان شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند ١٥ ی ئاب چارەنووسی گەلی کوردی دیاری کرد. بانگەوازی لە هەمووان کرد خاوەنداری لە گەریلا بکەن.