لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە بە دەیان کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە دژی هەدەکە و هەدەپە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەڕێوەبرد و لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکران.

سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ و کرکلارەلیە لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بەڕێووەبەرانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و زۆر رێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی دیکە، لانیکەم ٢٠ کەس دەستگیرکران.

وەزیری ناوخۆی تورک عەلی یەرلیکایا رایگەیاند، کە هەڵیان کوتاوەتە سەر ٢٦ شوێن.

ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوان:

ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی هەدەکە ئومید ئەزبار، ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە جەنگیز تۆپباشی، هاوسەرۆکی گشتیی کۆمەڵەی عەلەویە دیموکراتیکەکان (داد) قەدریە دۆغان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی ئەیوب شوباسی، هاوسەرۆکی پەندیکی هەدەپە ئۆیا ئایتەکین، بەڕێوەبەری هەدەپە چەتین ئاسلان بۆگا و مەسعود فرات، بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئاتاشەهیر خەلیل ئاکسو. هاوسەرۆکی هەدەپەی باکرکۆی گۆنجا یانگۆز و محەمەد ئاکچیچەک، بوڵەند یڵدرم، زەینەل ئازادی، فکریە ساریگۆل، بورجو دەمیر، فەتحیە کزماز، بەهیە دەمیر، حسێن ئاڤراس، باران سومبول، ئۆکتای ئۆکشال و بەهیە دومان.