لە ئیزمیر و ئەستەنبوڵ ٦ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ٦ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ و ئیزمیر ٦ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاندووە.
لە راگەیەنراوی دەستپێشخەریەکەدا هاتووە، " دەوڵەتی داگیرکەر و دڕندەی تورک ئابوریەکی زۆر لە قڕکردنی کورددا سەرف دەکات، بەڵام لە شارەکاندا فاشیستەکان بە گورزی گەورە تۆڵەیان لیدەکرێتەوە."
بە پێی راگەیەنراوەکە، لە ١٦ی تشرینی یەکەم لە توزلای ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێڵێک، لە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمیشدا لە ناوچەی چەشمە و چیغلی ئیزمیر ٥ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکان سووتێنراون.
ف.ق