لە ئیزمیر ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ٦ گەنج دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسیدا لە ئیزمیر ٦ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران.
لە ئۆپراسیۆنێکی پاکتاوی سیاسیدا لە ئیزمیر ٦ گەنجی هەدەپەیی دەستگیرکران.
لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر ٦ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی ئیزمیری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران.
پۆلیسەکان ئوغور یڵدز، مستەفا یاڵچین، ئەمرە یاڵچین و هارون یاکاچیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا و عەبدولرەحمان کایماز و ئۆزکان چاکالیان لە مەنەمەن لە ناو کارگەیەکدا دەستگیرکرد. راگەیەندرا کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا شوشەی کارگەکە شکێندراون.
بەپێی زانایرییەکان ئەو گەنجانەی دەستگیرکراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئیزمیر.
هـ . ب