لە ئەزمیر و ئیستەنبوڵ ٨ کەس دەستبەسەرکران
لە ئەزمیر ٦ کەس دەستبەسەرکران لەنێویاندا هاوسەرۆکی ئەگێ توای-دەری ئەزمیر نیلای گولەسەر. لە ئیستەنبوڵیش ٢ کەس دەستبەسەرکران.
لە ئەزمیر ٦ کەس دەستبەسەرکران لەنێویاندا هاوسەرۆکی ئەگێ توای-دەری ئەزمیر نیلای گولەسەر. لە ئیستەنبوڵیش ٢ کەس دەستبەسەرکران.
ئەم ئێوارەیە لە ئەزمیر پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پشتیوانی لە خزمی زیندانیان و حکومداراوانی ئەگێ (ئەگێ توای-دەر) نیلای گولەسەر، دایکی ئاشتی خانم سەڤەر، سورەیا گوموش، دلاوەر کەکلیک، حەلیمە بادور، ڕەمەزان یاڤوز دەستبەسەرکران و برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس.
لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان هیچ زانیاریەک نەدراوە و هەر ٦ کەسەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەزمیر ڕاگیراون.
ئیستەنبوڵ
مەجلیسی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە) بە ئامانجی ناڕەزایەتی پیشاندان دژی کوشتنی ٢٣ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە مانگی تەمموز و یاسای کۆمەڵکوژی ئاژەڵان لەسەر پردی سۆگوتلوچەشمەی کادیکۆ پانکارتیان هەڵواسی.
وتەبێژی سەکەمەی ئیستەنبوڵ لەیلا جان و ئەندامی سەکەمە دلارا سو کاپلاک، لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران و برانە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کادیکۆی ئەسکەلە.