لە زانکۆی ڕۆما گفتوگۆ لەسەر ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت

لەو کۆنفرانسەی لە زانکۆی ڕۆما دەبەسترێت، گفتوگۆ دەربارەی گۆشەگیری و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێت.

چالاکییەکانی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ئیتاڵیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدا، لە ١٤ ی تشرینی دووەم لە زانکۆی ڕۆما بە ناونیشانی "زیندانیانی سیاسی و سیستەمی زیندان لە تورکیا" کۆنفرانسێکی دوو بەشی بەڕێوەدەچێت.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیاسەتمەدار و هونەرمەند و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و یاساناسانی ئیتاڵیا بەشداری کۆنفرانسەکە دەبن.

لە ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی ئامادەکار ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا لە هەموو قەیرانەکان بەنیازە خۆی وەک دەوڵەتێکی بێلایەن و نێوانگر و پارێزەری مافی مرۆڤ و پێشەنگ دەربخات. کەچی فشار و توندوتیژی و گۆشەگیری دەخاتە سەر هەموو چالاکوان و سیاسەتمەدار و ناڕازییەک. بەتایبەت گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هاوڕێ زیندانییەکانی.

هەروەها ئاماژە کراوە بە هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا، لە بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانی مەدەنی و سەرچاوەکانی ژیان.

بەشدارانی کۆنفرانسەکە بەم جۆرەن:

بەشی یەکەم:

پرۆفیسۆرانی زانکۆ ڕۆما، ئینریکا ڕیگۆ و مافناس ماورا پاڵما

جێگری سەرۆکی گشتی هاوپەیمانیی چەپ و سەوزەکان، مارکۆ گریماڵدی

پەرلەمانتاری هەدەپی شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ

پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ

پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی ئیتاڵی، ئەرتۆرۆ سالێرنی

بەشی دووەم:

کاریکاتۆریستی ئیتاڵی زەرۆکالکار

سەرۆک شارەوانی سێیەمی ڕۆما، ئەمێدۆ جیاجێری

ئەندامی تەڤگەری ژنانی کورد، زیلان دیار

وتەبێژی کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و سیناتۆری پێشوو، جیۆڤانی ڕوسۆ سپێنا

سەرۆکی کۆمەڵەی سەوز و کۆنسەی هەرێمی لازیۆ، کلاودیۆ مارۆتا