لە زیندانی مەڕمەڕە بە هۆی قسەکردن بەزمانی کوردی زیندانییەک ئەشکەنجە کرا
لە زیندانی مەڕمەڕە بە هۆی قسەکردن بەزمانی کوردییەوە عیسا ئیپەکلی زیندانی ئەشکەنجەکراوە.
لە زیندانی مەڕمەڕە بە هۆی قسەکردن بەزمانی کوردییەوە عیسا ئیپەکلی زیندانی ئەشکەنجەکراوە.
لە زیندانی مەڕمەڕە (زیندانی سیلیڤری) زیندانیەک بەناوی عیسا ئیپەکلی بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە ڕۆژی ٢٠تەشرینی یەکەم ڕەوانەی نەخۆشخانەی حکومی سیلیڤری کرا بوو. بەبیانووی ئەوەی عیسا ئیپەکلی لەگەڵ زیندانیەکی دیکە بە کوردی قسەی کردووە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و هەڕەشەی پۆلیسان بووەتەوە.
لقی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازای(OHD) ئستەنبوڵ پێوەندیدار بە هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرەستانە، هەڕەشە و ئەشکەنجەدان دژی مۆکیلەکەی عیسا ئیپەکلی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردوە.
OHD'لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاشکرای کرد دوای دەرمانکردنی ئیپەکلی لە ژووری چاوەڕێ کردنەکە لە گەڵ زیندانیەکی دیکە بە کوردی قسەی کردووە و پۆلیس هاتوونە ژوورەوە و بەزیندانییەکەیان وتووە:'بەزمانێکە کەس تێناگات قسەمەکە، دوار ئەوەی چوونەوە زیندان لەوێ قسەبکەن'. OHD'لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا زیندانییەکە ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرەستانە بووەتەوە و لەبەر ئەوەی زیندانییەکە لە دژی ئەو هەڵسوکەوتە بەزمانی کوردی بەردەوام بووە لە قسەکردن، پۆلیسان بێ ڕێزی و هەڕەشەیان لێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەست نیشانکراوە کە پۆلیسەکان هەر لە نەخۆشخانە هەتا گەیشتوونەتەوە زیندان ئۆکسیجینیان نەداوە بە ئیپەكلی و هەتا کەوتووە ئەشکەنجەیان کردووە.
(OHD)لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تاوانانەی کە سەرباز و پۆلیس ئەنجامی دەدەن هەمیشە سیاسەتی دەوڵەت بووە و بەو مانایە نییە کە بەرپرسانی گشتی کە تاوان دەکەن دادگایی نەکرێن و هیچ سنوورێک بۆ تاوانی ئەشکەنجەدان دانەنراوە.
(OHD)لە ڕاگەیاندراوەکەیدا داوا دەکات کە ئەو سەربازانەی بەهۆی زمانی کوردییەوە ئەشکەنجە و خراپ مامەڵەیان لەگەڵ زیندانییەکان کردووە، دەستبەجێ لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێبکرێت.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا (OHD) وتی: ئێمە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی ڕەگەزپەرستانە و شۆڤێنیانەین بۆ سەر زمان و کولتووری گەلی کورد. ئێمە هەمیشە لەگەڵ گەلەکەمان لە دژی ئەم هێرش و ئەشکەنجەدانانە دەوەستینەوە. ئێمە تا کۆتایی بەدوادا چوون بۆ ئەم تاوان و ئەشکەنجە و هێرش بۆسەر زمانی کوردی دەکەین”.