لەبەردەم کونسوڵخانەی سڕبیا لە بەرلین چالاکی بۆ پیرئۆغلو ئەنجامدرا

لەسەر بانگەوازی پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان (تەسەپە) و ئەدەگەبە، بۆ دەرچوونی ئەجەوید پیرئۆغلو لە سڕبیا، لەبەردەم کونسوڵخانەی سڕبیا لە بەرلین چالاکی ئەنجامدرا.

لە چەندین وڵات بە داخوازی "ئازادی بۆ ئەجەوید پیرئۆغلو" لەبەردەم کونسوڵخانەی سڕبیا لە بەرلین چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا بیرهێنرایەوە کە دەوڵەتی سڕبیا ٣ ساڵە مافی یاسایی ناوخۆی و نێونەتەوەیی شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالیست ئەجەوید پیرئۆغلو پێشێل دەکات و زیندانی کردووە. گوترا کە پیرئۆغلو لە ئەنجامی تێکۆشانی هاوبەش و بەرخۆدانی پیرئۆغلو ئازادکراوە.

لە چالاکییەکەدا دەستنیشان کرا، کە ئازادی پیرئۆغلو تەنها قۆناغی یەکەمی تێکۆشانە و تا لە سڕبیا دەرنەچێت ئازاد نابێت.

هەرچەند پاش ناڕەزایەتی زۆر، دادگای سڕبیا پیرئۆغلوی ئازاد کرد، بەڵام هاتوچۆکردنی قەدەغەکراوە.

تەسەپە و ئەدەگەبە ڕایانگەیاند هێشتا پیرئۆغلو لەژێر مەترسی گرتن و ڕادەستکردنی بە تورکیایە.

بانگەوازیان لە دەوڵەتی سڕبیا کرد دەستبەرداری ڕێککەوتنە قێزەونەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکی فاشیست ببێت و بەگوێرەی یاسا نێونەتەوەییەکان ڕێگە بە دەرچوونی پیرئۆغلو لە سڕبیا بدات. دووپاتیان کردەوە، تا دەرچوونی پیرئۆغلو لە سڕبیا درێژە بە چالاکی دەدەن.

لە چالاکییەکەدا درووشـمی "ئازادی بۆ ئەجەوید پیرئۆغلو" و "بژی پشتیوانی نێونەتەوەیی" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ویستیان دۆسیەیەک ڕادەستی کونسوڵخانەکە بکەن، بەڵام بەرپرسانی کونسوڵخانەکە دەرگایان نەکردەوە و داوایان کرد دۆسیەکە بخرێتە سندووقی پۆستەوە. پاشان دانانی دۆسیەکە لە سندووقی پۆستە، چالاکییەکە کۆتایی هات.