لێدوانی ئەردۆغان پەیوەست بە بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەییدا بڕیارەکانی کۆنگرەی نائاسایی پەکەکەی هەڵسەنگاند.
سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پارتەکەییدا بڕیارەکانی کۆنگرەی نائاسایی پەکەکەی هەڵسەنگاند.
لە قسەکانییدا ئەردۆغان ئاماژەی بە پەڕینەوە بۆ قۆناغێکی نوێ کردووە و گوتی: "لە هەوڵدانەکانماندا بۆ تورکیایەکی دوور لە تیرۆر پەڕیمانەوە بۆ ئاستێکی نوێ. ئەم قۆناغە قۆناغی پتەوکردنی یەکڕیزی، خوشک-برایەتی و قۆناغی هەنگاونانی ئایندەمانە. ئەمەش قۆناغی شکاندنی دیواری تیرۆرە بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە نێوان ٨٦ ملیۆن هاوڵاتی تورکیادا درووستکراوە. قۆناغی ڕاماڵینی ڕێگرییەکانی پێش دیموکراسیمانە."
ئەردۆغان گوتی: "ڕێکخستن بەو بڕیارەی داوێتی، هەنگاوێکی ناوە کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی ژیانی هاوبەشی میللەتەکەمانە."
بەگوێری ئەردغان دەبێت بەش و باڵەکانی سووریا و ئەورووپاش بەشداری بڕیارەکان بن
ئەردۆغان لە قسەکانییدا بانگەشەی ئەوەی کرد بەشداربوونی بەش و باڵەکانی سووریا و ئەورووپا ژیانییە و تەواوکەری پرۆسەکەیە.
سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: "زۆر گرنگە بەش و باڵەکانی سووریا و ئەورووپا بەشداری ئەو پرۆسەیە ببن کە کۆتایی هێناوە بەو کار و خەباتانەی لەسەر ناوی پەکەکە دەکرێن، بە بەچەکدانانیشەوە. لەبری لۆبییە ڕێکخستنییەکانیان لە ئەورووپا و جیهان لە دژی تورکیا، دەمانەوێت لەگەڵ وڵاتەکەی خۆیاندا بن. نامانەوێت ناوی تورکیا بە تیرۆر بڵاوبێتەوە، بەڵکو بە پێوانەکانی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی، دیموکراتیک، چاند، هونەر و تەکنەلۆژیا بڵاوبێتەوە."
سوپاسکردنی دەم پارتی
ئەردۆغان دوای سوپاسکردنی سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، گوتی: "بە گشتی سوپاسی هەموو کەس، هاوسەرۆک و سیاسەتمەدارنی دەم پارتی دەکەم، بەتایبەت سری سورەیا ئۆندەری خوالێخۆشبوو کە لە ناو دەم پارتییەوە ڕۆڵ و پشتگیرییەکی مەزنی لەم پرۆسەیەدا گێڕا. سوپاسی هەموویان دەکەم کە هۆشمەندی بەپرسیارێتییەوە جوڵانەوە."
ئەردۆغان لە بەردەوامییدا گوتی: "پێشبینی دەکەین لە داهاتوودا لێدوانی بەرپرسیارانە درێژەی هەبێت. سوپاسی بەڕێز ئۆزەل و سەرۆکی لایەنە سیاسیەکانی دیکە دەکەین کە هەڵوێستێکی بونیادنەرانەیان لە پرۆسەکەدا نیشان دا. سوپاسی سەرۆکی گشتی پارتی ئۆپۆزسیۆن دەکەم، وێرای ئەوەی نزیکی پرۆسەکە نەبوونەوە و هەڵوێستی نەرێنیان نیشاندا، بەڵام لەسەر هێڵی سیاسەتی بەرپرسیارانە دوورنەکەوتنەوە."
پراکتیکە سیاسییەکان بۆ دواتر جێهێڵدراوە
ئەردۆغان هەموو ئەوکارانەی کە پێویستە سیاسەت بیکات بۆ دواتر جێهێشت و گوتی: "شتی هەرە گرنگ جێبەجێکردنێتی. میت لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات کە بەڵێنەکە جێبەجێ دەکرێت یان نا. کاتێک رێکخستن بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد، ئەوکاتە سیاسەت چالاک دەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانەی کە ماون و بەرەوەپێشەوەی بەرن، داوا لە هەمووان دەکەم بەرپرسیارانە لەگەڵ قۆناغەکەدا بجوڵێنەوە."