له ٢٢ وڵاته‌وه ٣٥٠ پارێزه‌ر به مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
له ٢٢ وڵاته‌وه ٣٥٠ پارێزه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئیمراڵی كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی تێدایه وله ژێر گۆشه‌گیریدایه، داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
له ٢٢ وڵاته‌وه ٣٥٠ پارێزه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئیمراڵی كه رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی تێدایه وله ژێر گۆشه‌گیریدایه، داواكارییان پێشكه‌ش كرد.
له وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه به سه‌دان پارێزه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر له ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دادی تورك كرد. پارێزه‌ران له بروكسه‌ل كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان سازكرد و ئه‌و داواكارییه‌یان خسته‌ڕوو.
پارێزه‌ران له ٢٢ وڵاتی جیهانه‌وه دۆخی ئیمراڵییان وه‌ك ‘گۆشه‌گیرییه‌كی تایبه‌ت و جیاكارانه له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ڵسه‌نگاند‘.
له‌باره‌ی سه‌رلێدان و پێشكه‌شكردنی داواكاری چوار له پارێزه‌ران له خانه‌ی راگه‌یاندن له بروكسه‌ل كۆنفرانسی رۆژنامهوایان سازكرد.
سه‌ركی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له پێناو دیموكراسی (ساد) و ئه‌ندامی پارێزه‌رانی دیموكراتی ئه‌وروپا (ئه‌ی ئی دی) هێلێن دیباتی، له‌سه‌ر ناوی تۆڕی پارێزه‌رانی پێشڕه‌وی بروكسه‌ل سه‌لما بن خه‌لیفه، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسیی به‌لجیكا ستێفانی بوونێن و سه‌رۆك پێشووی نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی بروكسێل ماوریس كرینگس له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا قسه‌یان كرد.
له‌باره‌ی ئیمراڵییه‌وه راپۆرتێكمان پێشكه‌ش كرد
مه‌حمود شاكار، یەکێک لە پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد به‌ر له كۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌كه زانیاری كورتی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه‌كرد، له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ٣٥٠ پارێزه‌ر به‌مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی واژۆیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردووه.
هێلێن دیباتیش رایگه‌یاند، كه له باره‌ی داواكاری بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی ئه‌م كۆنفرانسهیان سازكردووه. راپۆرتێكی به‌رفراوان له باره‌ی ئیمراڵییان پێشكه‌ش به دامه‌زراوه په‌یوه‌ندییداره‌كانی توركیا كردووه.
نامه بۆ وه‌زاره‌تی تورك ره‌وانه كراوه
دیباتی ئه‌و نامه‌یه‌ی خوێنده‌وه كه بۆ وه‌زاره‌تی دادی تورك ره‌وانه كراوه. له نامه‌كه‌دا باس له پێشێلكاری مافه‌كان له ئیمراڵی كراوه، كه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ئه‌نجام ده‌درێت.
له نامه‌كه‌دا هاتووه، كه به پێی خاڵی ٢٥ههمینی یاساكان ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكه‌ی ئیمراڵی وه‌یسی ئاكتاش، حامیلی یه‌ڵدرم و عومه‌ر خه‌یری كۆنار ئه‌نجام بده‌ن.
دیباتی به بیریهێنایه‌وه كه له ١٠ حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ دا ٧٧٥ پارێزه‌ری ٢٩ سه‌ندیكای پارێزه‌ران به مه‌به‌ستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسایان كردووه.
به‌پێی خاڵی ٢٥ هه‌مین سه‌ردانی زیندانیان و سزادراوان پارێزه‌رانی بیانی به بێ بریكارنامهش به مه‌رجێك كه به گوێره‌ی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت ده‌توانن سه‌ردانی زیندانیان بكه‌ن.
بوونێن: ئه‌گه‌ر پارێزه‌ران رێگرییان لێبكرێت هیچ واتایه‌ك بۆ یاسا نامێنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی به‌لجیكا و سه‌رۆكی پێشووی نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی به‌لجیكا ستیفان بوونێنیش وتی، "ئه‌گه‌ر ئێوه رێگریتان لێبكرێت كه وه‌ك پارێزه‌ر ئه‌ركی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن خۆی له خۆیدا هیچ واتایه‌ك بۆ یاسای نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نامێنێت. ئه‌گه‌ر پارێزه‌ران نه‌توانن رۆڵی خۆیان بگێڕن دۆسیه بێ واتا ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی موهكیلهكان بتوانن گوزارشت له خۆیان بكه‌ن پارێزه‌ر بوونی هه‌یه.
بنخهلیفه: ئێمه له ئاستی جێبه‌جێكردنی مافی هیواداین
له‌سه‌ر ناوی تۆڕی پارێزه‌رانی پێشڕه‌وی بروكسه‌ل سه‌لما بنخهلیفه باسی له‌وه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌ك بكرێته‌وه ده‌بێت پارێزه‌ران بتوانن موه‌كیله‌كانیان بپارێزن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك رێگری له‌وه بكات، پارێزه‌ران له رووی فیزیكییه‌وه ناتوانن هیچ بكه‌ن. بنخهلیفه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا پێشتریش به‌هۆی گۆشه‌گیرییه‌وه توركیای سزاداوه، به‌ڵام توركیا جارێكی تر ده‌ستی به قه‌ده‌غه‌كردن كردووه.
بنخهلیفه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ده‌بێت سه‌رله‌نوێ سه‌ردانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بكه‌ن و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر مافی هیوا. بنخهلیفه وتی، "ئێمه هاتووینه‌ته ئاستێك كه عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌توانێت سوود له‌و مافه وه‌ربگرێت. دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپاش رایگه‌یاند، كه ئه‌و شته ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام توركیا رێگری له‌وه ده‌كات. ئه‌وانه‌ی سزادراون، چ به هۆی هۆكاری ته‌ندروستی و چ به هۆكاری مرۆیی ده‌توانن داوای ئازادی خۆیان بكه‌ن". بنخهلیفه داوای له توركیا كرد كه به‌پێی بڕیاره‌كانی دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا بجوڵێته‌وه.
شاكار: دۆخێكی هه‌ستیاره بۆ گه‌لی كورد
یه‌ك له پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌ل له ماف-داد مه‌حمود شاكاریش باسی له‌وه‌كرد، كه له‌و رۆژه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌دیل گیراوه، تائێستا له گۆشه‌گیریدایه و دیداری ئه‌و و پارێزه‌ره‌كانی ئاسته‌نگ ده‌كرێت. شاكار سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ساڵی ٢٠١٧ تائێستا رۆیشتنی پارێزه‌ران قه‌ده‌غه ده‌كرێت و وتی، "له ساڵی ٢٠١١دا له باره‌ی پارێزه‌رانی ئۆجالانه‌وه ئۆپراسیۆنێك ده‌ستیپێكرابوو و ٤٦ پارێزه‌ر ده‌ستگیركرابوون".
شاكار به بیریهێنایه‌وه كه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ش ئاسته‌نگ ده‌كرێت و وتی، "ئه‌مه ته‌نیا بۆ پارێزه‌ران نییه، بۆ گه‌لی كوردیش دۆخێكی هه‌ستیاره. ئه‌و هۆكارانه‌شی كه ده‌وڵه‌تی تورك بۆ رێگریی ده‌یانخاته‌ڕوو، هۆكار بێبنه‌ما و لاوازن. خۆی له خۆیدا له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هیچ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌و رێگرییانه بوونی نییه".
شاكار رایگه‌یاند، كه ئەوان له دادگاكانی خواروو تا به‌رزترین دادگاكان داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و له چوارچێوه‌ی یاسای ناوخۆییدا هیچ شتێك نه‌ماوه كه نه‌یانكردبێت و وتی، "له ساڵی ١٩٩٩ه‌وه تائێستا، له ماوه‌ی ٢٢ ساڵدا هه‌موو داواكارییه‌كانمان له چوارچێوه‌ی یاسای ناوخۆیی و كارگێڕیی ره‌تكراونه‌ته‌وه. هیچ داواكارییه‌كمان په‌سه‌ند نه‌كراوه. كاتێك بابه‌ته‌كه به‌ڕێز ئۆجالان و هه‌ڤاڵانی بێت له توركیا یاسای ناوخۆیی كاری پێناكرێت. سی پی تیش هه‌شت جار چووه ئیمراڵی و راپۆرتی بڵاوكرده‌وه. پێشنیازه‌كانی سی پی تیش قه‌بوڵ نه‌كران. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یه‌كگرتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی هاوپیشه‌كانمان زۆر گرنگه".
ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی واژۆیان كردووه
ئه‌و ٣٥٠ پارێزه‌ره‌ی به مه‌به‌ستی سه‌ردان واژۆیان كردووه:
ئیڤلین دورمایەر (ڤیەنا نەمسا)، ڕۆبەرت ئاچیسۆن( NSW ئوسترالیا)، دکتۆر ئیان دی ئێلیس-جۆنز، دکتۆر ڤیکی سێنتاس، کارێن فلێچەر، حەسەن تاریک، ئەلێکسیس دێسواف، دۆنیا ئەلامەت، ئەلیسا فۆنتەین، جۆرج هێنری بیوتیەر، هێلین دیباتی، هیند ریاد، یان فێرمۆن، جان مارک پیکارد، ژان فیلیپ دی ویند، جۆک کالیواێرت، لۆیکا لامبێرت، ماری دۆتریپۆنت، ماوریس کرینگس (بارۆ باشکانی)، میکی ڤان لایر، ئۆلیڤەر شتاین، ڕۆبن برۆنلێت، سێلما بنخێلیفا، تۆماس میتێڤۆی، ڤێرۆنیک لۆران , یان بویلێنس (ئەنتوێرپن)، جۆ دێریمایکەر، میریام تاروێ (چارلۆی)، لویس لاپەرش (لیێج)، ماریان پێترێ (مۆنس)، زاڤیر ڤان گیلز، لویس کارلۆس، داینێلا موراداس ئانتونێس، خۆسێ فێرناندۆ مۆرۆ، ڤیکتۆریا فیگێرێدۆ مۆرۆ، هێنریک سی. وینکڵ (کۆپانهاگن دانیمارک)، تۆرکیڵد هۆیەر (کلامپنبۆرگ)، ئەلیس بێکەر (پاریس-فرانسا)، ئەنتوان کۆمت، سێلین مۆریۆ، کریستیان چاریێر (بۆرنازێل)، دەیڤید ئاپلباوم، دەیڤید ئەندیک، ئێدواردۆ ماریۆتی، ئێلسا مارسێل، ئیم‌یل بۆنڤارلێت، ئیتیان ئەمبرۆسێلی، فرانسوا دیڤێدیجان، هانا ڕاجبێنباخ، خوان پرۆسپێر، جان -لویس مالتێرێ، ماری ماڵتێرێ، ماتیۆ بۆناگلیا، رافایل کەمپف، سێرڤان مێنیارد، زاڤیر سۆڤینێت، ئەنتۆن چاودی (لیل)، موریێل ڕوف، کامیلی ڤانیێر (سێین سانت دێنیس)، گویلۆم ئارنۆد، کلۆی چالۆت (ڕۆین)، کلۆدین پەیج (تۆلۆز) ، کلیمێنس دوران، جولیان برێل، کۆڵین بۆلۆن (کرێتێل)، زێرین باتارای (ڤیەنا)، کارۆلین کاوفمان (بێرلین-ئەلمانیا)، دکتۆر گریگۆر گیسی، ئورسولا گرۆس، لوکاس تیون، هاینز ڕ.شمیت (دویسبۆرگ)، مارڤین هێگەرمان، تۆماس شمیت (دۆسێلدۆرف)، فرانک جاسێنکی (ئیسن)، فرانک ستێرلین، پیتەر کلوسمان، پیتەر وایسفێنینگ، ڕۆلاند میستەر، یەنەر سۆزن، میلان مارتن (فرانکفۆرت)، ستیفان کوهن، بێرتۆڵد فرێسێنیۆس، رێنی بانس، هارالد شاندل، نۆرمان پاچ، دکتۆر هاینز یۆرگن شنایدەر، یواکیم شالەر، ئولریک دۆنات، هایک گێسوید (هام)، بێرند برۆنتروپ، بیرگیت لاندگراف، ئانا ماگدالێنا بوسل (کۆڵن)، ئەنجێلا فورمانیاک (لۆراخ)، فێلیکس بریسنیک (مونی)، جولیا بەیلی (نورنبێرگ)، مایکل برێنر، پیتەر هۆڵزشورێر، یونس زیال، کارۆلین هێلمێک، ریتا بێلتەر، ماریا کالین (شتوتگارت)، ئۆسڤاڵد توبینگن، گێرهارد ستراوچ (ویسبادن)، تێمیستۆکلیس تزیماس (سێلانیک)، جیۆتا ماسوریدۆ (ئاتینا)، یانیس ڕاکیۆتیس، ئەلیستەر لیۆن (پارێزەران)، ئەمۆس والدمان (باریستر)، بارۆن هێلێنا کێنی، پڕۆفیسۆر بیل بۆورینگ سەرۆکی ئێلد، کۆنر گێڕتی، دیبرا ستانیسلاڤسکی، دیکلان ئۆوێنز سەرۆکی هالدان، دیپا گۆڤینداراجان شۆفێر، فرانسیس وێبەر (باریستەر)، گاریس پیرس (پارێزەران)، جیلیان هیگینز، ئیزابێلا فۆرشال، لیز دەیڤز، لۆرد جۆن هێندی، مارگریت ئۆین ئۆبێ (باریستەر)، مارگۆ مونرۆ کێر (باریستەر)، مارتا جین بەیکەر، مایا تۆماس دەیڤس، مایکل گود (باریستەر)، مایك مانسفیڵد (باریستەر)، کوینسی ویتاکەر (باریستەر)، سێر جۆفری بیندمان، وێندی پێتیفەر، یۆهان موهرێن (پورمێرێند)، G.E.M. لاتەر (دەن هاگ)، سایمۆن گاسبێک ویلینگا (نوورد)، هانس گاسبێک، تامارا بوروما (ئامستردام)، سانجای سینگڤی (بۆمبای)، باربارا سپ ئینێل (بۆلۆنیا)، ماریلێنا بارباگالۆ (کاتانیا)، نونزیا سکاندۆرا، پاولۆ سۆل لیلێهۆ (فلۆرانسا) , میشێل پاس ئیۆن، ئیمیلیۆ ڕۆبۆت (جینۆڤا)، ساندرۆ ڤالبوسا، ئێلیۆنۆرا فۆرنا (گرۆسێتۆ)، لۆرێنزۆ ترۆکۆ (مانتۆڤا)، کارمێلا ماریا کۆردارۆ (مێسینا)، کارمێلۆ پیچیۆتۆ، داینێلا تۆرۆ (میلانۆ)، جیلبێرتۆ پاگان، جیۆڤانی مۆتا، نیکۆلا گویدیس , فاوستۆ جیانێل (مۆدێنا)، کارمین مالینکۆنیکۆ (ناپۆلی)، مارگریتا دی ئاندریا، دانیلۆ ریسی، ئاورۆرا دی ئاگۆست ئینۆ (پادۆڤا)، کارلۆ کاپیلار، چیارا ڕۆڤێرسۆ، دۆرا ریزاردۆ، فرانسیسکا ڤێنتورین، مارکۆ فێرێرۆ، مارکۆ پاگ، دایلا برا ئیگانت (پارما)، مۆسۆ کالۆجیرۆ، لیڤیۆ کانسێل ئیر، ئێزیۆ مێنز ئیۆن (پیزا)، ئەلدۆ ریتاکۆ (ڕۆما)، ئەلیساندرا کۆاتا، ئەلیساندرۆ یانێل، ئامێدیۆ بۆسکا ئینۆ، ئەندریا فۆرت، ئەنتۆنیا دی ماجیۆ، ئەنتۆنیۆ ستێلاتۆ، ئارتۆرۆ سالێرنی، سیزار ئەنتێتۆماسۆ , کلاودیۆ جیانگ یاکۆمو، کۆسمۆ ئەلڤارۆ, دانیلی لێپێ, فابیۆ مارسێلی, فابریزیۆ دی سان ، فابریزیۆ پرێسیۆسی، فرانسیسکا دی پرۆسپێریس، گابرێل مۆرێسکینی، جیانلوکا دیکاندیا، جیۆڤانا فرانسیسکا سیلڤا، جولیا ڤێسیا، جولیانا ڕاندۆ، لویجی ئەنتۆنیۆ بارولی، لویجی گالۆنی، لیلیانا مارکانتۆنیۆ، لۆرێنزۆ تاردیلا، مارکۆ کاڤالۆن، مارکۆ فاراگنی، ماریا ڕۆزاریۆ دامیزیا، ماریۆ ئەنتۆنیۆ ئەنجێلۆ، مارزیا گواداگنی، میشێلا ئاریکال، میشێلا ستیفانیا، پاتریزیا ئەنجیاری، ریکاردۆ فاراندا، ڕۆزاریا مارکیۆنی، ڕۆزاریا مارکیۆنی، سالڤۆ گراچی، سارا کرێسێنزی، سیلڤیا کالدێرۆنی، سیمۆنێتا کریسی، سۆفیا گێرێری، ستیفانۆ گریکۆ، تامارا باراکا، تاتیانا مۆنتێلا، ڤالێنتینا پیێری، ڤێرۆنیکا سکالی، جیانلوکا ڤیتالی (تۆرینۆ)، مارکۆ ئوگۆ مێلانۆ، ڕۆبێرتۆ لاماکیا، ڕۆبێرتۆ بریزیۆ، سیلڤیا ماندێرینۆ (ڤێنێدیک)،کاتێرینا کامپۆسانۆ، دۆریس گێنچی، گویسێپی ڕۆمانۆ، ماریا کریستینا کارتا، ستیفانۆ مانیرۆنی، جون ساسامۆتۆ (تۆکیۆ ژاپۆن)، د. خۆسێس ج.مۆسێس سی تی (ئەفریقای باشوور)، کریش گۆڤێندەر، کیونگوک جانگ (کۆریای باشوور)، ئەلیخاندرۆ گامێز (مەدرید ئیسپانیا)، ئامالیا ئەلیخاندرێ، ئەنجێلێس چینارۆ پولیدۆ، بیگۆنا لالانا، کارمێن گارسیا، ئێریک سانز، فێرمین بریتۆن، خەیمی سانز دی برێمۆند، خاڤیێر روبیۆ، خۆسێ ماریا لارومبێ، خۆسێ ڤیسێنتی، خوان مانتیلا، ماریا گالان، ماریا خیسۆس دیاز ڤیگا، مارتا هێرێرۆ، ناتانایل تێخیرینا، ناتالیا بۆش، پێدرۆ رۆدرگێز، سوێنا خیسۆس ماریا بینیتۆ , ئەلفۆنسۆ زینۆن (بیسکای بارۆسو باسک)، ئارانتزا ئیسامێندی، ئێندیکا گارای بوزتیۆ، ئینیگۆ سانتسۆ ئوریارتێ، جۆکسەن لۆزانۆ مورگا، ئێنێکۆ کۆمپانیس سیلڤا (ناڤار بارۆسۆ)، ئیمانۆل کارێرا، ماریا ئۆرتێگا مارکۆس، جۆن ئێتسابێ (گیپوزکۆا بارۆسو)، ئورکۆ ئایارتزا ئازورتزا، یۆلاندا لز. دی لوزوریگا، زیگۆر ڕیزابال، سارا ئاری ئەلڤارۆ، ئایێرت لارارت، ئایتۆر ئەموتیۆ ئارانزێتا، ئامایا ئیزکۆ، بیا ئیلاردیا، ئیما ڤالیێنتێ، ئێندیکا گارای، ئێلیکسابێتی مۆڕاڵ ئانێس، ئێریتس ساز دی ئێگیلاز، ئینیگۆ سانتسۆ، ئیرما ئۆرۆزکۆ، جایۆن کارێرا، جۆن گۆیریزێلایا، جۆکسیان لۆزان، جولین ئارزواگا، لۆرا ئەنیدۆ سانچێز، لیرێ ئۆنزاین سێ‌سێ، لویس باریناگارمێنتریا، ناهیا سانز گاردیازابال، ئۆسکار سانچێز، سایۆا ڤێرا ڕانیا، سێرگی ئارێستی ئارتیگا، تکسێما ماتانزا، ئاراتز ئیستۆنبا، ئادریا فۆنت (بارسێلۆنا کەتەلۆنیا)، ئاگۆست گیل ماتامالا، دەیڤد جیل پویۆل، خۆردی پویۆل مۆیکس، خوان میگێل ئۆرتیز ریپاراز، ماریون هۆن ئاباد، مارتا کلاپێس کاسکۆن، سیمیۆ میکێل ڕۆ، ڕۆبەرت ساباتا گریپیکۆڤن، ئاماندا سێمبێرگ، بێرن سویسرا، کریستۆف شنیبێرگەر، دانا ڕوگەر، جولیا ڕۆدەر، کریسنا مولێت، مارتن دریفوس، مارتن کلاوس، راهێل بەیلەر، ساندرا کونزی، تۆماس تریبۆلێت، ڤێرینا گێسلێر، ویلی ئیگلۆف، ئیما لیدن (جنێڤ)، مافڵدا دی ئەلفۆنسۆ، ئۆلیڤیێر پیتەر، رافایل رۆکس، ڤالێری دیبەرنێڤۆلی، ئیدێلمان مانوێلا (فریبۆرگ)، سێباستیان پێدرۆلی، سۆفی برادی، دیتەر ڕۆت (لیستاڵ)، کریستۆف تافێلماکەر (لۆزان)، جان میشێل دۆلیڤۆ، جۆناسان ڕوتشمان، ڕافایل مەهایم، تان-مای تران-نهۆ، ئیگلیۆ ڕێزۆنیکۆ ئیماکۆلاتا (لوگانۆ)، ئەنجێلا جۆن (لوسێرن)، ئەنتیگۆنا سێلمۆنا، ماتیاس بوچمان ، مۆریتس پۆرتمان، نۆرا لیپ، ڕاهێل ئولریچ، ڕۆبن بارێس، سارا بوری، سێلینا کۆچ، یارا ئێگەرشویلەر، کریستینا کلیمنت (مورۆلتۆ)، برۆنۆ بیلەر (شویز)، برۆنۆ فریک، مارتن دێرتلینگ، ویلی مێتزگەر (تورگاو)، تۆماس لۆچەر (زوگ ) وێرنەر ئەی.ڕابەر، ئەندێراس تۆبلێر (زیوریخ)، مانوێلا شیلەر، مارسێل بۆسۆنێت، نێکمێتی شاهین، پیتەر فرێی، پیتەر نیدێرۆست، یێڤگینی گێراسیمێنکۆ (ئۆکرانیا)، بێث ئێس لیۆن (ئەمریکا)، جین میرێر، مارجۆری کۆن، ڤانێسا رامۆس ئاج , جێفری فرانک (ئیلینیۆس) کێری مەکلین (نیویۆرک)، ئایلین وایتزمان، ئۆدری بۆمسێ (نیوجرسی) ریکارد پی.کۆچ (کالیفۆرنیا) دەیڤید ئێڵ.ماندێل، دامەزراوەی مافی مرۆڤی کۆمەڵەی پارێزەرانی نێودەوڵەتی IBAHRI.
هـ . ب