له‌ بۆدروم ٣٠ كه‌س به‌ پاساوی به‌شداری له‌ نه‌ورۆز ده‌ستگیركران

پۆلیسی تورك له‌ بۆدروم ٣٠ كه‌سیان به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له‌ نه‌ورۆزدا كردووه‌ ده‌ستگیركرد.

له‌ناوچه‌ی بۆدرومی مۆغڵا، سه‌ر له‌به‌یانی پۆلیسه‌كان هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر زۆر ماڵ.

له‌ هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵاندا به‌ پاساوی پیرۆزبایی نه‌ورۆز كه‌ له‌ ٢٠ی ئادار ئه‌نجامدرا لانیكه‌م ٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

ئه‌و كه‌سانه‌ براونه‌ته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و به‌ هۆی وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ نه‌ورۆز تۆمه‌تبار كراون.

هـ . ب