له هێلسینكی چالاكی بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی رۆژهه‌ڵات و ئێران به‌ڕێوه‌چوو
له هێلسینكی بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی رۆژهه‌ڵات و ئێران له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا چالاكی ئه‌نجامدرا.
له هێلسینكی بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانی رۆژهه‌ڵات و ئێران له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا چالاكی ئه‌نجامدرا.
له شاری هێلسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی ده‌ربڕین له مافه‌كانی ژنان و پاڵپشتی له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئێران له دژی رژێمی دواكه‌وتووی ئێران، له‌لایه‌ن كورد و دۆستانیان له فینله‌ندا له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا چالاكی ئه‌نجامدرا.
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ داوای به‌شداربوون له چالاكیه‌كه‌ی كردبوو. رێكخراوه جیاجیاكانی كورد، ئێرانی و فینله‌ندی به‌شدارییان له چالاكیه‌كه‌دا كرد. په‌ژاك و كه‌ژار به ئاڵا و پلاكاردی خۆیان به‌شداربوون.
له‌چالاكیه‌كه‌دا راگه‌یه‌نراو خوێندرایه‌وه و دروشم له دژی ده‌وڵه‌تی دواكه‌وتووی ئێران و هه‌روه‌ها بۆ پاڵپشتی له سه‌رهه‌ڵدان وترانه‌وه.
هـ . ب