له‌ شاری دۆرتمۆند گوشاره‌كان سه‌ر زیندانیان شه‌رمه‌زار كرا

له‌ شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و كه‌سانی بێسه‌روشوێن (كۆماڤ) به‌ مه‌به‌ستی راگرتنی گوشاری سه‌ر زیندانیان چالاكییه‌كی سازكرد.

چالاكی كاتژمێر ١٧:٠٠ له‌به‌رده‌م وێسگه‌ی ناوه‌ندی دۆرتمۆند به‌ خوێندنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ ده‌ستیپێكرد.

له‌ چالاكیه‌كه‌دا وترا كه‌ ده‌وڵه‌تی تورك زیندانیانی سیاسی ده‌كوژێت. به‌ سه‌دان زیندانی له‌ زیندانه‌كاندا كوژراون و هێشتاش ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی نه‌خۆش هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌ زووترین كات ئازاد بكرێن.

چالاكیه‌كه‌ له‌ كاتژمێر ١٨:٠٠ دا به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی "بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان" كۆتایی هات.

هـ . ب