له تۆرنتۆ به كاروانێكی ٥٠ ئۆتۆمبێلی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شه‌رمه‌زا كرا
له شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات كه به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، به چالاكی كاروانی ئۆتۆمبێل شه‌رمه‌زار كرا.
له شاری تۆرنتۆی كه‌نه‌دا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات كه به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، به چالاكی كاروانی ئۆتۆمبێل شه‌رمه‌زار كرا.
له ساڵیادی ٢٣هه‌مینی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات كه ساڵی ١٩٩٩ له دژی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجامدرا، له تۆرنتۆ كاروانێكی ٥٠ ئۆتۆمبێلی كه‌وته‌ڕێ.
چالاكیه‌كه كه رۆژی سێ شه‌ممه ئه‌نجامدرا، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گه‌لی كوردی دیموكراتیك له تۆرنتۆ رێكخرابوو.
كوردان له سه‌ره‌تادا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی دیموكراتیك له تۆرنتۆ كۆبوونه‌وه، وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه كران و ئاڵاكانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد هه‌ڵدران.
كاروانه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر به ناو شاره‌كه‌دا گه‌ڕان.
هـ . ب