له زیندانی سیلیڤریه دوو زیندانی به ئه‌شكه‌نجه كوژران!
له زیندانی ژماره پێنجی سلیڤیریه پاسه‌وانه‌كانی زیندان به ئه‌شكه‌نجه دوو زیندانییان كوشت.
له زیندانی ژماره پێنجی سلیڤیریه پاسه‌وانه‌كانی زیندان به ئه‌شكه‌نجه دوو زیندانییان كوشت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) لقی ئیسته‌نبوڵ به ناونیشانی "بانگه‌وازێك بۆ وه‌زاره‌تی داد! له زیندانی سیلیڤریه چی روویداوه ئاشكرای بكه‌ن!" زانیارییه‌كی وه‌ك تێبینی به‌په‌له بڵاوكردووه‌ته‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئیهه‌ده‌دا هاتووه، زیندانییه‌ك به ناوی سه‌رحان یه‌ڵماز و زیندانیه‌ك كه ناوی نه‌زانراوه له زیندانی سیلیڤیریه له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی زیندانه‌وه كوژراون. ئیهه‌ده له‌و تێبینیه‌ی خۆیدا باسی له‌وه‌كردووه بنه‌ماڵه‌ی سه‌رحان یه‌ڵماز ته‌رمه‌كه‌ی خۆیان وه‌رگرتوته‌وه.
ئیهه‌ده‌ی ئیسته‌نبوڵ باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌وان ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ١١:٠٠ له باره‌ی بابه‌ته‌كه له باره‌گای خۆیان كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستن.
هـ . ب