له‌شه‌قامه‌كانی ئیسته‌نبوڵ هێرشه‌ داگیركارییه‌كان شه‌رمه‌زار كران

هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ شه‌قامه‌كانی ئیسته‌نبوڵ به‌ دروشمی ‘بژی به‌رخودانی گه‌ریلا‘ شه‌رمه‌زاركران.

هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ به‌ هاوكاری په‌ده‌كه‌ درێژه‌یان پێده‌دات، شه‌رمه‌زار ده‌كرێن. شه‌وی رابردووش ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ پێشه‌نگایه‌تی ژنان كۆبوونه‌وه‌ و له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئیسته‌نبوڵ هێرشه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.

گه‌ل به‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاجیاكان كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان رێپێوانیان كرد. گه‌ل به‌ چه‌پڵه‌ و هه‌لهه‌له‌ رێپێوانیان كرد و دروشمه‌كانی ‘بمرێ خیانه‌ت‘،‘بژی به‌رخودانی گه‌ریلا‘ و ‘بژی به‌رخودانی زیندانه‌كان‘یان وته‌وه‌.

هـ . ب