لەلەندەن لە دژی داگیرکاری رێپێوانی درێژمەودا دەستیپێکرد

لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان، لە لەندەن بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجانی کورد تەجەشە و تێکۆژن رێپێوانی درێژمەودای سێ رۆژە دەستیپێکرد.

رێپێوانی درێژمەودا لە دژی داگیرکاری و خیانەت بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی گەنجان "بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)" و "ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) لە سەر رێگای هارفۆرد لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بە جۆشێکی گەورەوە دەستیپێکرد.

گەنجان پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکارد بە نووسراوی "لە دژی خیانەت و داگیرکاری وەرن بۆ جەنگی ئازاد" بەرزکرانەوە.

لەسەرەتای رێپێوانەکەدا بۆ یادی شەهیدانی مانگی گوڵان خولەکێک رێزگرتن بەڕێوەچوو.

هەروەها لە رێپێوانەکەدا ئەم بانگەوازەکرا: "بیرکردنەوەی فاشیستی کە شکستی خۆیان بەرامبەر بە گەریلاکان لەسەر چیاکانی کوردستان قەبوڵ ناکەن، روویان کردووەتەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە تاوانی شەڕە و ئەوەش لە ئێستادا لە ئاستێکی بەرزدا دەکرێت. ئێمە بە دروشمی 'لە دژی خیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی' داوا لە گەنجانی کوردستان لە ئەوروپا و دۆستانیان دەکەین کە کوردستان بپارێزن و خاوەنداری لە گەریلا بکەن.

گەنجان ئەمڕۆ ١٠ کیلۆمەتر دەپێون و بەشداری لە چالاکی ناوەندی دیموکراتیکی کوردان دەبن.

هـ . ب