لەو ٥ کەسەی لە ئامەد و ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران، ٣ کەس خرانە زیندان

لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیەی لە ئیستەنبوڵ و ئامەد دەستی پێ کرد، لە ٧ ی تشرینی یەکەم ٥ کەس دەستبەسەرکران، لەو ٥ کەسە، ٣ کەسیان خرانە زیندان.

لە ٧ ی تشرینی یەکەم لە ئیستەنبوڵ و ئامەد ٥ کەس دەستبەسەرکران، لەنێویاندا ئەندامی لقی ئامەدی سەندیکای کارمەندانی زانست و پەروەردە (Egîtîm-Sen) یوسف ئەمین ‌ئۆغلو هەبوو.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "هاوکاری ماددیی ڕێکخستن"، ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامدرا.

٢ کەس پاش وەرگرتنی ئیفادە لە داواکاری گشتی، بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران.

یوسف ئەمین ئۆغلو و ٢ کەسی تر بە تۆمەتی وەک "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "هاوکاری ماددیی ڕێکخستن"، لەلایەن دادگاوە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو.