عەلی شەن کە ٣٠ساڵە لە زیندانە بۆ ٥ـەمین جار ڕێگری لە ئازادبوونی کرا

زیندانی نەخۆش عەلی شەن کە زیاتر لە ٣٠ساڵە لە زیندانە، پێنجەمین جارە لەبەر ئەوەی سەپاندنی "پەشیمانی" قبوڵ ناکات، ئازادکردنەکەی دوادەخرێت.

بە هۆی ئەوەی پەشیمانی قبووڵ ناکات ڕێگریی لە ئازادکردنی دەکرێت

زیندانی نەخۆش عەلی شەن لە زیندانی پیتی ت ژمارە ٢ی یۆزگات بە بارمتە گیراوە، هەرچەندە سزاکەی تەواو بووە، بەڵام ٥ جارە ئازادکردنەکەی دوادەخرێت، لە بەر ئەوەی سەپاندنی "پەشیمانی" قبوڵ ناکات.

عەلی شەن لە ساڵی ١٩٩٣لە شاری مێرسین دەستبەسەر دەکرێت، دوای چەندین ڕۆژ ئەشکەنجەدان، لەلایەن دادگای ئەمنی دەوڵەتەوە بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا دەسەپێندرێت.

شەن لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٣ـەوە سزای ٣٠ ساڵەکەی تەواو بوو.

لێژنەی ئیداری و چاودێری (IGK)  بە هۆکاری ئەوەی شەن "پەشیمان نەبووەتەو" و "لە ڕێکخستن دوور نەکەوتۆتەوە" ٥جارە ئازادکردنەکەی شەن دوادەخات. شەن سەرەڕای ئەوەی چەندین نەخۆشی هەیە ئازاد نەکراوە و هەتا ئێستا، لە زینداندایە.

جێی ئاماژەیە لەلایەن کوڕەکەیەوە ڕاگەیەندراوە کە ئازادکرنی باوکی بۆ ٣مانگ و ٢٠ڕۆژی داهاتوو دواخراوە. هەروەها کوڕەکەی داوای لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەکات بەشێوەیەکی یەکگرتووانە خاوەنداری لەو زیندانییە نەخۆشانە بکەن کە ڕێگری لە ئازاد کردنیان دەکرێت.