ماک چالاکی سابۆتاژی لە دژی بیرە نەوتێک ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ئێلح لە دژی بیرە نەوتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) لە ئێلح لە دژی بیرە نەوتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا.
ماک لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا گوتی: "هێزەکانمان لە ئێوارەی ١٩ی کانوونی دووەم لە ئێلح لە دژی بیرە نەوتێکی دەوڵەتی تورک چالاکی سابۆتاژی ئەنجامدا. خاڵی نەوتیی سەر ڕێگای باتی ڕامانی سەر بە کۆمپانیای ئانۆنیمی نەوتی تورکیا (TPAO) لەلایەن جەنگاوەرەکانمانەوە بە تاکتیکی سابۆتاژی کرایە ئامانج".
"لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر بیرە نەوتیەکە زیانێکی زۆری بەرکەوت. پاش چالاکییەکە چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و هێزە داگیرکەرەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران".
'بەرخۆدانمان لە دژی داگیرکارییەکان دەوستینەوە'
ماک ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک لە پێش چاوی هەموو جیهان کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدات و گوتی: "ئەوانەی کە لە کوردستان لە دژی گەلەکەمان قڕکردن ئەنجام دەدەن با بزانن کە بەرخۆدانی ئەم گەلە، خۆتان و دەوڵەتە داگیرکەرەکەتان تێک دەشکێنێت".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هەموو شەهیدەکانمان کە لە ڕۆژئاوا بە قارەمانییەکی مەزن بەرخۆدانیان کرد و شەڕی مان و نەمانیان گەیاندە سەرفرازی یاد دەکەینەوە. بانگەواز لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە لە دەوری بەرخۆدانی تشرین ببن بە یەک و لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەڕی شکۆمەندانەی مەزن بکەن".