ماک: لە چالاکی جەنگاوەرانماندا ٣ پۆلیس بە سەختی بریندار بوون
جەنگاوەرانی ماک ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانی ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەمدا ٣ پۆلیس بە سەختی بریندار بوون.
جەنگاوەرانی ماک ڕایگەیاند لە ئەنجامی چالاکییەکانی ١٥ و ١٦ی تشرینی دووەمدا ٣ پۆلیس بە سەختی بریندار بوون.
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "پیرۆزکردنی ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە و بەرفراوانکردنی شەڕی ئازادی"دا لە ئێلح و سێرت لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورک کە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن بوون، چالاکییان ئەنجامدا و ٣ داگیرکەر بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە بەرەبەیانی ١٦ی تشرینی دووەمدا لە گەڕەکی پەترلکەنتی ئێلح لە لایەن جەنگاوەرانەوە چالاکی ئەنجامدراوە و گورز لە کاروانی تیمەکانی پۆلیس وەشێنراوە و لە ئەنجامدا ٣ پۆلیس بە سەختی برینداربوون. ئاماژەش بەوەکراوە بریندارەکان بە ٤ ئەمبۆلانس گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حکومیی ئێلح.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ئەنجامدانی چالاکییەکی دیکە کراوە لە ١٥ی تشرینی دووەم لە درەنگانی شەودا لە گەڕەکی ئالانی سێرت بە چەکی فەردی لە دژی ئۆئۆمبێلێکی زیپۆشی پۆلیس چالاکی ئەنجامدراوە و لە جێگەی چالاکییەکەدا شەڕ و پێکدادان دروستبووە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتەسەر ٤٦هەمین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکە و ئەمە وتراوە: "ئەوانەی دەیانگوت کۆتایی بە پەکەکە دێنین، بە ئیرادەی بەردەوامی پەکەکە لە ئەنقەرەدا هەژێنران." بانگەوازیش لە گەلی وڵاتپارێزکراوە لە ٤٦هەمین ساڵیادی پەکەکەدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانیان بەرفراوان بکەن.