ماک لە چەولیگ ئاگری لە بارهەگرێکی سوپای تورک بەردا
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە ناوچەی دارا هێنێی چەولیگ ئاگریان لە بارهەڵگرێک بەرداوە کە کاری لۆجستیکی بۆ سوپای تورک دەکرد.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، لە ناوچەی دارا هێنێی چەولیگ ئاگریان لە بارهەڵگرێک بەرداوە کە کاری لۆجستیکی بۆ سوپای تورک دەکرد.
لە راگەیەندراوەکەی ماکدا هاتووە، "جەنگاوەرانمان شەوی ٣١ی ئاب لە ناوچەی دارا هێنێی چەولیگ بارهەڵگرێکیان کردە ئامانج کە کاری لۆجستیکی بۆ سوپای تورک دەکرد. بارهەڵگرەکە بە ژمارەی ٥٥ پی جەی ٥١٢ بەو مادە پلاستیکیەی لەناویدا بوو سوتا".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بارهەڵگرەکە بە تەواوەتی سوتاوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە چالاکیەکە لە بەرامبەر هێرشە سەربازی و سیاسیەکانی دەوڵەتی تورکدا ئەنجامدراوە.