ماوەی دەستگیرکردنی ئەو ٤ کەسەی هەڵکوترایە سەر ماڵەکانیان درێژکرایەوە

دوێنێ سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان لە گوندی زۆراڤای سەر بە ناوچەی سور. ماوەی دەستگیرکردنی 4 کەس کە دوای هەڵکوتانەسەرەکە بۆ ئیفادە چوونەتە بنکەی جەندرمە و دەستگیرکراون تا ڕۆژی دووشەممە درێژکرایەوە.

سەرلەبەیانی دوێنێ لە گوندی زۆراڤای سەر بە ناوچەی سور لە ئامەد، سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان. سەربازەکان بە زرێپۆش گوندەکەیان گەمارۆدا و بە بیانووی قەدەغەی هاتووچۆ، هاتن و چوونیان لە گوندنشینان قەدەغەکرد. لەکاتی هەڵمەتەکەدا ئەو هاوڵاتیانەی دەمانچەیان پێداون وەک قەڵغان بەکارهێنراون و شتومەکی نێو ماڵەکان تێکدراون.

پاش هەڵکوتانە سەر ماڵەکانی گوندەکە، تاجەدین کارداش، جاهید ئەرەن، مورسیل بەختیار و خەیرەدین کارداش لە فەرماندەیی جەندرمەی ناوچەی سورەوە بانگکراون بۆ ئیفادەدان، هەر دوینێ شەو دەستگیرکران. ماوەی دەستبەسەرکردنی تاجەدین کارداش، جاهید ئەرەن، مورسیل بەختیار و خەیرەدین کارداش تا ڕۆژی دووشەممە درێژکرایەوە، دوای ئەوەی بە "ڕاپۆرتی بێ بنەما" دەستگیرکران.