بە دیمەن

مەجلیسی گەنجانی دارمشتاد: بۆ ئازادی ڕێبەرمان تێکۆشانی مەزن دەکەین

ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی دارمشتاد، کە لە ئێشگری ئازادیدان، ڕایانگەیاند تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەبێت لە تێکۆشان بەردەوام دەبن و بانگەوازیان لە گەنجانی کورد کرد ڕێکخستن مەزنتر بکەن.

ئێشکگری ئازادی

چالاکی ئێشکگری ئازادی کە ماوەی ١٣ ساڵە بۆ شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٦٢٩ هەمیندا بەردەوامە.

ئێشکگری ئەم هەفتەیە لەلایەن گرووپێک کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا بەڕێوەچوو، ئەم هەفتەیە لەسەر ناوی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانی دارمشتاد، لەلایەن بنەماڵەی ئۆڵتان و لەسەر ناوی مەجلیسی گەنجانی دارمشتاد جەنگیز ئۆزجان و محەمەد بال و عەباس مێردین ئێشکگرییەکە وەرگیرا.

گەنجان لە چالاکیەکەدا پەیمانی مەزنکردنی تێکۆشانیان دا لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاوکاری و خیانەتی پەدەکە.

گەنجانی ئێشکگرییەکە بانگەوازی مەزنکردنی ڕێکخستنیان کرد و گتویان: " تاوەکو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەبێت، تێکۆشانمان بەردەوام دەکەین."