مەجید ئالاگۆز پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا
مەجید ئالاگۆز کە ئازادکردنی دواخرا، پاش ٣٢ ساڵ لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازادکرا.
مەجید ئالاگۆز کە ئازادکردنی دواخرا، پاش ٣٢ ساڵ لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازادکرا.
مەجید ئالاگۆز کە لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ڕادەگیرا، پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا. ئالاگۆز لە ساڵی ١٩٩٣ زیندانی کرا، بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئالاگۆز هەرچەند سزاکەی تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنی بە پاساوی جۆراوجۆر دوا دەخرا. ئەمڕۆ ئالاگۆز لە زیندانی جۆری Fـی کورکچولەری ئەدەنە ئازادکرا. ئالاگۆز لەبەردەم دەرگای زیندان لەلایەن خزمەکانی و بەرپرس و ئەندامانی ڕێکخراوەکانەوە پێشوازی لێ کرا.
ئالاگۆز دەچێت بۆ ئیدر.