مردنی گوماناوی لە قەرەقۆڵی جەندرمە

بانگەشەی ئەوەکرا کە ئۆرهان ئازمان کە لەلایەن پاسەوانانەوە دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ قەرەقۆڵی جەندرمە لە سەلەندیە، خۆی کوشتووە.

لە مانیسا شەوی رابردوودا لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ پاسەوانان ئۆرهان ئازمانیان کە بەسوار ماتۆڕسکیلێکەوە بوو لە گۆڕەپانی دیموکراسی راگرتبوو. ئازمان بە هۆی ئەوە دەمەقاڵێی لەگەڵ پاسەواناندا کردووە دەستگیرکرا.

بە فەرمانی دادوەر ئازمان بۆ وەرگرتنی وتە رەوانەی قەرەقۆڵی جەندرمەکان لە ناوچەی سەلەندیە کرابوو.

بانگەشەی ئەوەکرا کە ئازمان کە بۆ وەرگرتنی وتە دەستگیرکراوە، لە ژووری چاودێریدا بە تیشێرتەکەی خۆی خۆی کوشتووە.

تەرمی ئازمان بەمەبەستی توێکاری براوەتە دەزگای پزیشکی دادی ئیزمیر. لەبارەی مردنی ئازمانەوە دادوەر لێپرسینەوە دادوەری و والیگەری مانیساش لێپرسینەوەی کارگێڕی دەستپێکردووە.

هـ . ب