بە دیمەن

ناگیهان ئاکارسەل و مزگین نەوال لە تۆرۆنتۆ یادکرایەوە

ناگیهان ئاکارسەل و مزگین نەوال لە تۆرۆنتۆ یادکرانەوە.

شەهید ناگیهان ئاکارسەل و مزگین نەوال (گوڵنور ئاکگول) لە تۆرۆنتۆی پایتەختی کەنەدا یادکرانەوە. چەندین کەس بەشداری یادەکە بوون، مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

لە یادەکەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە. لە یادەکەدا سینڤزیۆنێک لەسەر ژیانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل و مزگین نەوال پیشاندرا.

لە یادەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی ژنۆلۆژی دەربارەی تێکۆشانی ئازادی وتەیەک خرایەڕوو. پاشان کتێبێک لە نووسینی ناگیهان ئاکارسەل ناسێنرا.

یادەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" کۆتایی هات.