نێچیرڤان بارزانی: ئاشتی دەبێتە سەرکەوتنی هەمووان
سەرۆکی هەرێمی فیدارڵی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی گرووپێکی پەکەکە چەکەکانیان لەناوبرد، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لە هەنگاوەکەی پەکەکە کرد.
سەرۆکی هەرێمی فیدارڵی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دوای ئەوەی گرووپێکی پەکەکە چەکەکانیان لەناوبرد، پەیامێکی بڵاوکردەوە و پێشوازی لە هەنگاوەکەی پەکەکە کرد.
سەرۆکی هەرێمی فیدراڵی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری ئێکسی تایبەت بەخۆی دوا بەدوای مەراسیمی چەکدانانی 'گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی پەکەکە، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پێشوازی لە هەنگاوەکەی پەکەکە کرد.
دەقی پەیامەکەی بارزانی بەم شێوەیە:
"پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مڕۆى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ چه‌كدانان ده‌كه‌ين كه له ڕێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى سهركردايهتيى ده‌م پارتى و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له سياسه‌تمه‌داران و كه‌سايه‌تى و ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنى توركيا، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى ديكه‌ى گرنگ و دڵخۆشكه‌رى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى بوو. دڵنياين ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێوه و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت كه پرۆسه‌كه به ئاراسته‌يه‌كى دروستدا ده‌باته پێشه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه ته‌واوى پابهنديمان به به‌رده‌واميى هه‌موو پشتيوانى و پشتگيرييهك بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى دووپات دهكهينهوه. له‌م پێناوه‌دا وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو يارمه‌تى و ئاسانكارييه‌كى پێويست و جێبه‌جێكردنى هه‌ر ئه‌ركێك کە بكه‌وێته سه‌ر شانمان.
پرۆسه‌ى ئاشتى له كاتێكدايه كه ناوچه‌كه به قۆناغ و دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت و له گشت لايه‌ك ده‌خوازێت هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا بده‌ن. له ئاشتيدا هه‌مووان براوه‌ن و سه‌ركه‌وتنى ئاشتى، خزمه‌ت به توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه و هه‌موو لايه‌ك ده‌كات.
سوپاس و پێزانين و دهستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات دهكهينهوه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه دهڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن."