نوسینگەى مافەکانی سەدە سەردانی سی پی تی کرد: پێویستە بو زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکەین
نوسینگەى مافەکانی سەدە سەردانای سی پی تی کرد و داوای کرد کە بە زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکات.
نوسینگەى مافەکانی سەدە سەردانای سی پی تی کرد و داوای کرد کە بە زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکات.
لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و عومەر زەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی نییە. وڵامی داواکاری پارێزەران و خانەوادەکان نادرێتەوە.
نوسینگەى مافەکانی سەدە لە ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ سەردانی دادگای دەستوری بنەڕەتی تورکی کردبوو و وتبووی، " بۆ ئەوەی کۆتایی بە پێشێلکردنی خاڵی ١٧ی دەستوری بنەڕەتی ( قەدەغەی ئەشکەنجە) بهێنرێت، بۆ ئەوەی خانەوادە و پارێزەر بتوانن سەردانی ئیمڕالی بکەن و بە پێی خاڵی ٧٣ی پەیڕەوی ناوخۆی ڕێوشوێن وەربگیرێت.
پارێزەران لە ٢٤ی کانونی یەکەمدا هەروەها سکاڵایان لەسەر دادوەری و لیژنەی دادپەروەری لە دەستەی دادوەران تۆمار کرد، لەبەرئەوەی بەپێی یاسا ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ نەکردووە و لەبەرانبەر مافەکان بوونەتە ئاستەنگ.
ئەم داواکاریانە لە سی پی تی دەکرێت
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارێزەران سەردانی کۆمیتەی ڕێگریکردنی ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروۆا (سی پی تی) کرد و رووداوەکانی ئیمڕالیان وەک 'ئەشکەنجە و کردەوەی خراپ' پێناسە کرد.
* کۆمیتەکەتان پێویستە بە زوترین کات سەردانی دۆرگەی ئیمڕالی بکات.
* ڕێگە بە سەردانی پارێزەران بدرێت و هەمیشەیی بێت.
* سەردانی خانەوادە و پارێزەری تایبەت بە یاسایی بکرێت و سزای دیسیپلین کە لەدژی یاسایە ڕابگیرێت.
* لەگەڵ مافی سەردانکردن، پێویستە مافی قسەکردنی بە تەلەفۆن هەمیشەیی بێت.
* ڕێگریەکان لەبەردەم ناردن و وەرگرتنی نامە و فاکسەکان هەڵبگیرێت.
* ئاستەنگیەکانی سەر رۆژنامە، گۆڤار و کتێب هەڵبگیرێت.
* بۆ ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە، کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتی و کردەوە خراپەکان، ڕێوشوێن بگیرێتە بەر.
ف.ق