پارتی چەپی ئەوروپا: سەردەمی نوێی تورکیا جارێ روون نەبووەتەوە

میلانی ڤۆگیل هاوسەرۆکی پارتی سەوزی ئەوروپا رایگەیاند کە دوای هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار سەردەمی نوێی تورکیا جارێ روون نەبووەتەوە.

میلانی ڤۆگیل هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوزی ئەوروپا و ئەحمەد ئاسێنا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز لە هۆڵی گەنجانی جەزائیر لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بۆ میدیاکان قسەیان کرد. لە هۆڵەکە ئاڵای پارتی چەپی ئەوروپا هەڵواسرا و بەسەر چەلیک و مەولود ئوستاباشی هاووتەبێژانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ، ئوزلەم تەکە و کۆرای دۆغان ئوربارلی هاووتەبێژانی پارتی چەپ بەشداریان کرد.

ڤۆگیل رایگەیاند، هەڵبژاردنەکان ئەوەندەی بۆ تورکیا گرنگ بوون، ئەوەندەش بۆ ئەوروپا گرنگ بوون و وتی، " بۆیەش ئێمە لێرەین. زۆر کەس لە هزر و پلاتفۆرمی جیاواز کۆبوونەوە. لێرە ئامانجی سەرەکی دیموکرسی بوو. بۆیەش لەم هەڵبژاردنەدا ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز هەیە. بەگوێرەی ئەوروپا، رێژەی بەشداریکردن زۆر زیاترە. بەڵام سەردەمی نوێی تورکیا جارێ روون نەبووەتەوە. وەک سەوزی ئەوروپا ئێمە هەموو کاتێک لەلای ئێوە دەبین. پشتگیری لە پشتگیری دەرەوەی سنور هەیە."

ئەحمەد ئاسێنا ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەری ناوەندی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن زۆر بوو. گرنگە ئەم بەشە ببەینە سەر سندوقەکان کە دەنگیان نەداوە. دیموکراتبوونی تورکیا گرنگە. ١٥ رۆژی دیکە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و ئەمە کەم نییە. بۆیەش پێویستە بەهێزتر کار بکەین."

ئوزلەم تەکە هاووتەبێژی پارتی سەوزیش وتی، " لە تورکیا شتێکی زەحمەتە کە فشارەکان کەم بکاتەوە. بەڵام پێویستە بێهیوا نەبین. ئێمە خۆمان نوێ دەکەین و زیاتر کار دەکەین. ئێمە بێهیوا و بێزار نین."
ف.ق