بە دیمەن

پارێزەر ئەبرو ئاکال: داوای کۆنترۆڵکردنی بەهێز لە ئەنجومەنی ئەوروپا دەکەین

گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٤١ مانگە بەردەوامە. لەو بارەیەوە سکرتێری گشتی ئۆهەدە، پارێزەر ئەبرو ئاکال وتی: "بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری، پێویستە داواکاری یاسایی و نێونەتەوەی بەردەوام بێت."

دۆسیەی گۆشەگیری

گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٤١ مانگە بەردەوامە و لەو ماوەیەدا هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە وەرناگیرێت. لەبارەی داواکارییە یاساییەکانەوە بۆ چاوپێکەوتنی ئیمراڵی، کە لە ٢٧ی تەمموزدا بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کرا؛ سکرتێری گشتی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) پارێزەر ئەبرو ئاکال وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.

پەیوەست بە ئارگۆمێنتە بنەڕەتییەکانی داواکارییەکانەوە، پارێزەر ئەبرو ئاکال وتی: "داواکارییەکە لەسەر بنەمای بەجێگەیاندنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا لە بڕیارانە. وە لەساڵی ٢٠٢١دا بۆ ئاگادارکردنەوەی هەمان کۆمەڵە لەو بڕیارانە، دوو داواکاری دیکەمان پێشکەشکردبوو. لە ٢٧ی تەمموزدا وەک چەندین دامەزراوەی یاسایی و یاساناسان دواکارییمان پێشکەش کرد. لە ڕاستیدا ئەم داواکارییانە هەم مەبەسی ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی ئەوروپایە و هەمیش وەک وەڵامێک بوو بۆ پلانی چالاکی تورکیا کە پێشکەشی سکرتێری گشتی کۆمیتەی وەزیرانی کرد."

'ئارگۆمێنتەکانمان بۆ جێبەجێکردنی مافی هیوایە'

لە بەردەوامی قسەکانید ئاکال باسی لە ئارگۆمێنیتی داواکارییە یاساییەکانیانی کرد و وتی: "ئارگۆمێنتی داواکارییەکانمان دەربارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەربارەی بەردان و 'مافی هیوا' بوو. تورکیا یاسا و داواکارییەکانی دامەزراوە یاساییەکانی ئەوروپا پێشێل دەکات. تورکیا وێڕای ئەوەی دەڵێت 'مافی هیوا' جێبەجێ دەکەین، کەچی زیندانیان بە مەرج بەردەدەرێن ئەمەش لەڕووی یاساییەوە ڕاستی ئەوە پیشان نادات و پێشێلکردنە. تورکیا 'مافی هیوا'ی سپاردووە بە بە بڕیاری لێخۆشبوونی سەرۆککۆمارەوە. ئەم ئەرکە لەم دواییانەدا بۆ ژەنەڕاڵەکانی ٢٨ی شوبات و ئەندامانی حیزبوڵا جێبەجێ کرا، بەڵام ئەمە بە دەگمەن کراوە و ناتوانرێت لە چوارچێوەی مافی هیوادا هەژمار بکرێت.

پەیوەست بە سزای هەتاهەتایی لە چوارچێوەی مەسەلە یاسایەکان لە تورکیادا هیچ بەدەربوون 'ئیستسنائی' و نەگرتنەوەیەک نیە لەو سزایەدا. بۆیە دۆسیەیی بەڕێز ئۆجالان هیچ نەگرتنەوەیەک نیە و بەڕوونی پشێلکردنی مافی هیوایە."

لە قسەکانیدا پارێزەر ئاکال باسی لەوەکرد کە کۆمیتەی وەزیران لە دانیشتنی مانگی ئەیلولیدا دۆسیەکانی ڕێبەری گەلی کورد، قایتان، غوربان و بۆلتان بخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە، ئەمەی بە گرنگ زانی و وتی: "ماوەیەک لەمەوبەر لە دانیشتنی نەتەوەیەکگرتووەکاندا گۆشەگیری ئیمراڵی کرا بەڕۆژەڤی دانیشتنەکەیان و لەبارەی گۆشەگیرییەوە پرسیار لە بەرپرسانی تورکیای کۆبوونەوەکە کرا. تورکیا بەشدارە لە پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و بەرپرسیارە لە بەجێگەیاندنی یاساکانی ئەو پەیمانە."

دەربارەی ئەوەی ئایە کۆمیتەی ئەوروپا دەتوانێت چ جۆرە بڕیارێک بدات دەربارەی تورکیا، ئاکال ئاماژەی بەوەدا چەند بڕیارێکی دادگایی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا هەیە. بەڵام ئەو بڕیارانە هیچی جێبەجێ ناکرێت و وتی: "لەم قۆناغەدا کۆنترۆڵ کردنی بڕیارەکان زۆر گرنگە و کاریگەی لەسەر دۆسییەی ئۆجالان و دەمیرتاش...هتد دەکات. داخوازییەکان ڕوونە، دەمانەوێت قۆناغی جێبەجێکردنی بڕیارەکان کۆنترۆڵ بکرێت، چونکە کۆنترۆڵکردنی قۆناغی جێجەجێکردنی بڕیارەکان کاریگەری لەسەر سزادراوانی سزایی سەختی هەتاهەتایی هەیە. چاوەڕونیمان ئەوەیە لە دانیشتنی ئەیلولیدا دەربارەی جێجەجێکردنی گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا، بڕیاری کۆنترۆڵکردنی قۆناغی جێبەجێکردنی بڕیارەکان بدرێت. چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە ئەو بڕیار و ئەرکانە جێبەجێبەجێبکرێن، گەر تورکیا پێشێلی بکات ئەوە سکرتێری ئەنجومەن نامەی پێشنیاری بۆ تورکیا بنوسێت. گەر کۆمیتەی نەتەوەیەکگرتووەکان دۆخی ئێستا بخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە ئەوا لەسەر ئاستی نێونەتەوەی فشار لەسەر تورکیا دروستەبێت. هەربۆیە پێویستە دامەزراوە مەدەنی و یاساییەکان بەردەوامی بدەن بە داواکارییەکانیان، چونکە کۆمیتەیی نەتەوەیەکگرتووەکان گوێ بە داواکارییەکانی ئەم دامەزراوانە دەگرێت، وە بابەتێکە کاریگەی لەسەر سەدان کەس دروستەکات."