پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کردەوە.

پارێزەرانی عەبدوللا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بۆ بینینی موەکیلەکانیان جارێکی دیکە سەردانی بەرپرسانیان کردەوە.

پارێزەران نەورۆز ئۆیسال، ئیبراهیم بیلمەز، مەزلۆم دینچ و سەربای کۆکلو سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد.

تاوەکو ئیستا وڵامی پارێزەران نەدراوەتەوە.

لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا بە بیانوی 'نەخشەڕێگا" کە ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٠٩دا پێشکەشی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای کردبوو، ٦ مانگ بریاری قەدەغەیان بەسەریدا سەپاندبوو، هەروەها قەدەغە لەسەر ٣ گیراوەکەی دیکەشدا سەپێنرابوو. لەگەڵ ئەوەی ٢٣ی ئازار قەدەغەکە کۆتایی هاتبوو، بەڵام سەردانەکان رەتدەکرێنەوە یان وڵامنادرێنەوە. لە سەردانی پارێزەراندا لە مانگی یەکی ٢٠٢١دا ئاشکرا ببوو کە سزای دیسیپلینی بەسەر ئۆجالاندا سەپێنراوە.

رەزان سارجا و نەورۆز ئۆیساڵ لەدوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ی ئایار، ١٢ – ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبوویان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدەن.

ف.ق