پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی نوێیان بۆ بینینی موەکیلەیان رادەستی بەرپرسان کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فایەق ئۆزگور ئەرۆل، ڕازییە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا و جەنگیز یورەکلی داوایان لە داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد، کە بڕۆن بۆ ئیمراڵی تاوەکو چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا ئەنجام بدەن.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی جۆری ئێف ئەمنیی ئاستبەرزی ئیمرالی دا گۆشەگیر کراوە.

دوایینجار عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ براکەیدا کردبوو، بەڵام ئەو پەیوەندییە لە کاتی قسەکردن و لە دوای چەند خولەکێک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پچڕێنرا.

ژ.ت