پارێزەران بۆ رۆیشتن بۆ ئیمراڵی سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالی کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حەمیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بۆ داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکانیان سەردانی بەرپرسانیان کرد.
سەردانەکە و داواکارییەکە بۆ چاوپێکەوتن لەلایەن پارێزەران ڕازییە ئۆزتورک، ڕێزان ساریجا، فایەق ئۆزگور ئەرۆل و چەنگیز یۆرەکلی-یەوە کراوە. پارێزەران بۆ داواکەیان سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالییان کرد.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە دوای رفاندنی لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەدا، لە زیندانی جۆری ئێفی ئاست بەرزیی ئەمنیی ئیمڕاڵی دا راگیراوە و خراوەتە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسەوە.
دوایین پەیوەندی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازاردا بوو. ئەو پەیوەندییە لە رێگەى تەلەفونەوە بوو لەگەڵ براکەیەدا و لە دوای چەند خولەک لە قسەکردن و لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکە لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی تورکەوە پچڕێنرا.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ موەکیلەکانیان کۆبوونەوە. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە وەڵامی هیچ یەک لە داواکان و سەردانەکان بۆ چاوپێکەوتن نەدراوەتەوە.
ژ.ت