پارێزەران بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی موەکیلەکەیان ببینن کە لە ژێر گۆشەگیرییەکی رەهادایە، داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە.

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە ئیبراهیم بیلمەز، رازیە ئۆزتورک، عەمران ئەمەکچی جەنگیز یورەکلی بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

پارێزەران بۆ ئەوەی موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن کە ماوەی دوو ساڵ زانیاری لەبارەیانەوە بەردەست نیە، سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسان و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سزای ئیمراڵییان کرد.

نوسینگەی یاسایی سەدە و بنەماڵەکەی لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە نەیانتوانیوە زانیاری لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەستبهێنن.

پارێزەران لە راگەیەندراوەکەی دووی ئایاری خۆیاندا باسیان لەوەکردبوو، سەرباری هەموو داواکاری و هەوڵەکان پارێزەران و بنەماڵەکانیش، سەبارەت بە دۆخی ژیان و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالن و ٣ موەکیلەکەی دیکەمان لە ئیمراڵی زانیاری بەردەست نییە. ئەو دۆخە ئێمە و هەموو کۆمەڵگا نیگەران دەکات".

هـ . ب