په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌مرا گوزه‌ل ره‌وانه‌ی دادگا كرا

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ سه‌مرا گوزه‌ل كه‌ دوێنێ ده‌ستگیركرابوو ره‌وانه‌ی دادگا كرابوو.

له‌ مانگی ئاداردا پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ی ئامه‌د سه‌مرا گوزه‌ل سه‌ندرابووه‌ و گوزه‌ل دوێنێ له‌ ئیسته‌نبوڵ ده‌ستگیركرابوو. گوزه‌ل كه‌ برابووه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیسته‌نبوڵ ره‌وانه‌ی دادگای چاغڵایانی ئیسته‌نبوڵ كرا.

پێشبینی ده‌كرێت كه‌ گوزه‌ل له‌لای داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌ وته‌ی لێوه‌ربگیرێت كه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ ده‌ستی به‌ لێپرسینه‌وه‌ كردبوو.

هـ . ب