پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار: ٩ کەس دەستگیرکران
لە ئەنقەرە پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار و ٩ کەس دەستگیرکران.
لە ئەنقەرە پۆلیس هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار و ٩ کەس دەستگیرکران.
لە ئەنقەرە پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ میتینگی ٨ی ئازار.
پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە، ویستیان لەبەردەم شارەوانی چانکایا لەبارەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن. بەرلە ژنان کۆبنەوە پۆلیس ناوچەکەی گەمارۆدا. کاتێک ژنان ویستیان کۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن، پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەریان.
پۆلیسی تورک رێگەی نەدا رۆژنامەنووسان نزیکی ناوچەکە ببنەوە. لەدژی ئەوەش ژنان دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ژنان بە دروشمی ' بژی پشتگیری لە ژنان' ، ' ئێمە ناترسین، بێدەنگ نابین و سەردانانەوێنین' دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد. پۆلیسیش بە لێدان رێگری لە ژنان کرد.
پۆلیسی تورک لە تانکوت سەرتاش پەیامبێری ماڵپەری سەندیا دا و ٩ کەسیان دەستگیر کرد.
ف.ق