دایکانی شەممە ویستیان چالاکییەکەیان لە هەفتەی ٩٥١ لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای ئەنجام بدەن، بەمەبەستی زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنان و دادگایکردنی تاوانباران، سەرەڕای بڕیاری دادگای باڵای دەستوری، بەڵام ١٠ هەفتەیە پۆلیس ڕێگە نادات چالاکییەکەیان ڕێکبخەن. هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد.
دایکانی ئاشتی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لە گۆڕەپانەکەدا گەمارۆدران، پۆلیس هێرشی کردە سەر چالاکوانان، هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی کۆمەڵەکە لە ئەستەنبوڵ گوڵسەرین یولەری لەنێو ١٧ کەسە دەستگیرکراوەکەدا بوون.
پۆلیس ڕێگەی نەدا پەرلەمانتاران و دایکانی شەممە پێکەوە ڕاگەیاندراوەکەیان بخوێننەوە، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، تەنها پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاران ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە، دایکانی ئاشتی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ لەوکاتەدا لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدرابوون.