پەرلەمانتارێکی عێراق: زانیاریمان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە هەیە
پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند کە زانیاریان لەبەردەستدایە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.
پەرلەمانتارێكی عێراق رایگەیاند کە زانیاریان لەبەردەستدایە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە.
مەهدی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنیوزی راگەیاند: "لەنزیكەوە بەدواداچونی ورد بۆ ئەو هێرشانەی توركیا دەكەین كە لە باكوری عێراق ئەنجامی دەدات بۆ سەر گوند و ئەو ناوچانەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانە."
ئامرلی دەشڵێت، "زانیاریمان دەستكەوتوە لەسەر ئەوەی توركیا چەكی كیمیای قەدەغەكراو بەكاردەهێنێت، ئەمەش پێشەلكردنی بنەمای دراوسێیەت و یاسا نێودەوڵەتییەكانە."
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمان لیژنەیەكی تایبەت پێكدەهێنێت لەسەر دیاریكردنی ئەو چەكە كیمیایانەی کە توركیا بەكاری دەهێنێت، كە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان قەدەغەیە.
بەپێی ئاماری هێزی پاراستنی گەل كە لە ١٧ی ئەم مانگەدا بڵاوی كردووەتەوە، لە شەش مانگی ڕابردوودا، دەوڵەتی داگیركەری تورك دوو هەزار و ٤٧٦ جار چەكی كیمیایی و بۆمبی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە.
دوای ئەوەی تورگیای داگیركەر شكستی هێنا لەڕووبەڕوبونەوەی گەریلا، لەئێستا پەنای بردوەتە بەر بەكارهێنانی چەكی كیمیای و كۆمەڵكوژی ئەنجام دەدات.
ف.ق