پەروین بوڵدان سەردانی دەمیرتاش و مزراکلی کرد

پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی لە دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی کرد لە زیندانی ئەدرنە.

دەم پارتی سەبارەت بە سەردانەکە بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە:

"پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی، سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش و سەلچوک مزراکلی، سەرۆکی پێشووی هەدەپەی کرد لە زیندانی ئەدرنە. بوڵدان لە قۆناغی کۆتایی گەڕان بەدوای چارەسەریدا زانیاری بە دەمیرتاش و مزراکلی گەیاند و جارێکی دیکە بۆچوون و پێشنیارەکانیانی وەرگرت."

دەمیرتاش و میزراکلی پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربڕی و سڵاو و ڕێزی خۆیان ئاراستەی گەلەکەمان کرد.