ڕێپێوانانی ئازادی: ئێمە ڕوڵەکانی دایە تایبەتین، سەردەکەوین!

لە ڕێپێوانی مەزنی ئازادیدا لە سلۆپی، پەیامی "ئێمە ڕوڵەی دایە تایبەتین، ئێمە هەڤاڵانی سێوەین" دەبێ سەرکەوین، درا.

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کە لە لایەن سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە جەماوەریی و دیموکراتیکەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراسیانە بۆ پرسی کورد دەستی پێکرد، لە شەشەمین ڕۆژیدا بەردەوامە. ئەمڕۆ یەکێک لە لقەکانی ڕێپێوانەکە گەیشتنە ناوچەی سلۆپی سەر بە شاری شڕناخ. ڕێپێوانان بە بۆنەی ساڵڕۆژی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات، شریتی ڕەشیان لەسەریان پێچابوو. دایکانی ئاشتی بە گوڵ پێشوازیان لە ڕێپێوانوانان کرد.

هەروەها گەل لە ڕێپێوانەکەدا بە چەپڵە لێدان و بەرزکردنەوەی پەنجەکانیان وەک نیشانەی سەرکەوتن پشتیوانی ڕێپێوانەکەیان کرد و ئاوازی شۆڕشگێڕییان دەوتەوە.

لە بەردەم بینای دەم پارتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ساتێک بێدەنگی بەڕێوەچوو. ئۆنۆر دوشۆنمز، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی جۆلەمێرگ، لە بە بیرهێنانەوەی ساڵڕۆژی بوومەلەرزەکەیە وتی: "حکومەت لە ٣ ڕۆژی یەکەمدا لە شوێنی بوومەلەرزەکە نەبوو، هەرورەها وتی، ئەوانەی بە سیاسەتەکانی قەیوم ڕاهاتبوون، قەیومێکیشیان بۆ ناوەندی هاوپشتی ئێمەیش دانابوو. ئەوانەی ئاشتی و خوشک و برایەتی و چارەسەریان دەوێت، پێویستە پشتگیریمان بکەن".

دوشونمێز بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، وتی: ماوەی ٣٥ مانگە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی نەدراوە، هەر بۆیە ڕێپێوان دەکەین، مافدارین و سەرکەوتوو دەبین" ئێمە ڕۆڵەکانی دایە تایبەتین. ئێمە هەڤاڵی ڕێگای سێوەین. ئێمە ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر دەکەین و ئازادی بۆ ئەم خاکە دەگەڕێنینەوە.

ساکینە دەمیر: پێویستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت

ساکینە دەمیر، دایکی سێوە دەمیر، کە لە کاتی هێرشە قڕکارییەکانی سلۆپیدا کوژرا، وتی: "سڵاو لەم ڕێپێوانە دەکەم کە لە پێناو ئازادی و ئاشتی و یەکڕیزی و ئازادی زیندانیان و ڕێبەر (عەبدوڵا ئۆجالان) بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین. دایە دەمیر داوای کرد دایکانی تورکیش بەشداری ڕێپێوانەکە بکەن، ئەمڕۆ دەبوو لەگەڵ ئێمە ڕێپێوانیان بکردایە، دەبوو دایکی پۆلیس و سەرباز و پاسەوانی گوندەکان لەگەڵمان بوونایە، ئەوەندەی دڵم ئازاری هەیە، دایکان هەموو یەک ئازاریان هەیە. ئەم ڕێپێوانە ڕێپێوانی ئەوانیشە. نابێ لە ڕێپێوانی ئازادی بترسن. دەبێت ئەم گۆشەگیرییە لاببرێت. پێویستە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت".

هەروەها دایە دەمیر وتی: "خوێن بە خوێن پاک ناکرێتەوە"، داوای گفتوگۆی بۆ چارەسەریی پرسی کورد کرد. وتی، خوێن بە ئاو دەشۆردرێت. ئێمە ئاشتیمان دەوێت. ئەم ڕێپێوانە بۆ هاتنی ئاشتییە. ڕۆڵەکەم شەهید بوو، نامەوێت ڕۆلەی خەڵکی تر بمرێت. "دەبێت دەرگای ئێمراڵی بکرێتەوە، گۆشەگیری لاببرێت، با لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن".

دوای وتارەکان، دایکانی ئاشتی سەرپۆشی سپی کە هێمای ئاشتییە، لەسەر ملی ڕێپێوانانیان دانا. لە لایەکی ترەوە ئەو دەستکێش و پەنجەوانانەی کە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چناندبوویان بە دەستی ڕێپێوانانیان سپارد.

ڕاگەیەندراوەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.