ڕێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
لە باشوری فەرەنسا ڕێپێوانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
لە باشوری فەرەنسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوێنێ بە بەشداری ١٥٨ کەس ڕێپێوانی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد.
لە ڕێپێوانەکەی دوێنێ پەیامدرا، "ئێمە بە بەرخۆدان ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان پێک دەهێنین. سڵاو لەو ڕێپێوانانە دەکەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستیان پێ کردووە، سەرکەوتن بۆ ئەم بەرخۆدانە".
لەبەردەم شارەوانی ناوەندی ماریگنان بە پێشوازییەکی جەماوەری و ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی ئامادەکار، ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە کۆتایی هات.
بانگەوازکرا بۆ ڕێپێوانەکەی سبەی
بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە، فەتحی پاتنۆس گوتی:
"سەرەڕای هەلومەرجە خراپەکان ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانە ٣ ڕۆژییەکەمان بە سەرکەوتوویی تەواو کرد. ئەمڕۆ لە ماریگنان تا مارسیلیا ڕێپێوان دەکەین، بەشی دووەم کۆتایی دێت. بانگەواز لە دۆست و وڵاتپارێزان دەکەین، بەشداری مەراسیمەکەی سبەینێ بکەن. لەسەر ئەم بناغەیە ڕۆژی یەکشەمە لە گۆڕەپانی کانیبەر کاتژمێر ١٣:٠٠ هەزاران کەس پێکەوە ڕێپێوانەکەمان لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بە ڕێپێوانێک کۆتایی پێ دەهێنین".