"پێویستە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی دژی فاشیزم ڕێکبخەین"
لە یەکەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی بزووتنەوەی گەنجانی جیهان کرا، گەنجان گوتیان: "پێویستە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی دژی فاشیزم ڕێکبخەین".
لە یەکەمین کۆنفرانسی جیهانیی گەنجان، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی بزووتنەوەی گەنجانی جیهان کرا، گەنجان گوتیان: "پێویستە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی دژی فاشیزم ڕێکبخەین".
یەکەمین کۆنفرانسی جیهانی گەنجان لەلایەن تۆڕی "گەنجان مێژوو دەنووسنەوە"، لە بینای ئێسپەیس نیمێر لە پایتەختی فەرەنسا لە پاریس بەڕێوەدەچێت. گەنجان کە لە زۆر شوێنی جیهانەوە هاتبوون و بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، باسیان لە کێشەکانی بزووتنەوەکانی گەنجان لە جیهاندا کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا پانێڵێک بە ناوی "تێگەیشتن لە جیهانی ئەمڕۆ لە لوتکەی قەیرانەکاندا" بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکەدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی گەنجان لە وڵاتانی ئاسیا، ئەمریکای لاتین، ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەوروپا و ئەفریقا قسەیان کرد.
"نامانەوێت سەردەستەکان مێژووی ژن و گەنجان بنووسنەوە"
بەڕێوەبەری پانێڵەکە، زیلان ئاتێش، سەبارەت بە تێکۆشانی هاوبەشی گەنجان دوا و گوتی: " ئێمە باسی کێشە جڤاکییەکانمان و کێشەکانی بەردەم هەموو جیهان دەکەین. گوێبیستی ڕەوشی هێزە دیموکراتیکەکان و ڕەوشتی ئەو وڵاتانە دەبین. لەوانەیە نەتوانین باسی هەموو وڵاتەکان بکەین، بەڵام سەرنجمان لەسەر پرسە گرنگەکان دەبێت. وتوێژ لەسەر ڕەوشی بزووتنەوە ئازاد و دیموکراتیک و گەنجانەکان دەکەین".
سیستەمی سەرمایەداری بێهیوایی لای گەنجان دەئافرێنێت
لەسەر ناوی ڕێکخراوی گەنجانی " Poder Popular "ـی ئەرژەنتین، سۆفیا سۆریانۆ، گوتی: " ئێمە زیاتر لە زانکۆکان خۆمان ڕێکدەخەین. لەم ساڵانەی دواییدا هەندێک گۆڕانکاری ڕوویداوە. لەگەڵ خراپتربوونی ڕەوشی ئابووری، بەشداریی خەڵک لە ڕێکخستنی سیاسیدا کەم دەبێتەوە. هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، بەڵام پارتە ڕاستڕەوەکان سەردەکەون، وەک پارتی "VOX" لە ئیسپانیا. لە لایەکی دیکەوە سیستەمی سەرمایەداری بێهیوایی لای گەنجان دەئافرێنێت".
فاشیزم لە هەموو شوێنێکە، پێویستە تێکۆشانی ئایدۆلۆژی ڕێکبخەین
بەناوی گەنجانی باکوری کوردستان ئەرداڵ شاهین، قسەی کرد، گوتی: " فاشیزم لە هەموو شوێنێک لە یەک ئاستدایە. فاشیزم لە هەموو شوێنێک یەک ڕەنگە. هەر بۆیە لە هەموو جیهان و لە باکوری کوردستان بەرخۆدانێکی گەورە لە دژی فاشیزم هەیە. بێگومان لەم کۆنفرانسەدا باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنی ڕۆحی بەرخۆدان دەکەین. ئێستا کێشەی کوردستان بۆتە کێشەیەکی جیهانی. کێشەی گەلی کورد بۆتە کێشەی گەلانی جیهان. هێزە هەژموونخوازەکان نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆتایی دێت. ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین جێگیر دەبێت. بۆیە ئێمە وەک گەنجان دەمانەوێت هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد، تا کۆتایی درێژە پێ بدەین".
گەنجان لە مالی بەرخۆدان دەکەن
لەسەر ناوی ڕێکخراوی " Union des Luttes "، ئامیدۆ دیامۆتێن، تیشکی خستەسەر بەردخۆدانی گەنجانی وڵاتی مالی لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و گوتی: "پێش هاتنی کۆلۆنیالیزم لە وڵاتانی ئەفریقا دیموکراسی هەبوو؛ ئێمە دژی دیموکراسی سپی پێست نین، دژی چۆنێتی بەکارهێنانی دیموکراسیین؛ ئێمە لەگەڵ دیموکراسییەکداین کە ڕێز لە نەریتەکانمان بگرێت.
سەرەتا دەمەوێت بڵێم من شەڕڤانم، شۆڕشگێڕم. ئێمە دژی نزیکایەتی میزاجیانەی دەوڵەت لەسەر خاکەکەمان بەرخۆدان دەکەین، تێکۆشان دەکەین".
دواتر لەسەر ناوی " Jugendkommune"، تیم قسەی کرد، ئاماژەی کرد بە میلیتاریزەکردن لە ئەوروپا و سیاسەتی کۆچبەری و پرسی ڕێکخستنی گەنجان.
پاش پانێڵەکە، کۆنفرانسەکە بە بەرنامەی چاندی بەردوام بوو.