پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە پانێڵی عەلەوییەکان: تێکۆشانم لە پێناو هەموو گەل و باوەڕدارییەکانە

تولای حاتەم ئۆغوللاری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی لە پانێڵی 'عەلەوی لەسەر پرسی ئاشتی دیالۆگ دەکەن' ڕایگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ وتویەتی، "بۆ نوێنەرایەتیکردن لە هەموو گەل و باوەڕدارییەکان کاردەکەم."

کۆنفدراسیۆنی یەکێتی عەلەویەکانی ئەوروپا (AABK)، فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی بەکتاشی، فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی عەلەوی (ADFE)، کۆمەڵەی کولتووری پیر سوڵتان عەبدال (PSAKD) و هاوپەیمانی کولتووری حاجی بەکتاش وەلی لە ناوچەی باکرکۆیی ئەستەنبوڵ بە ناونیشانی 'عەلەوییەکان لەسەر پرسی ئاشتی دیالۆگ دەکەن' پانێکییان لەسەر ئاشتی ئەنجامدا.

لە پانێلەکەدا نوێنەری زۆربەی پارت و دامەزراوە سیاسییەکان، لەوانە هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغولاری و تونجەر باقڕخان، بەشدارییان لە پانێڵەکەدا کرد.

تولای حاتەم ئۆغوژلاری، لە پانێڵەکەدا قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر هێرشی سەر عەلەوییەکان لە سوریا و وتی: "لە سوریا گۆڕی ئەلخەسیدی کە لای عەلەوییە عەرەبەکان ماناداری زۆری هەیە، سووتێندرا، هەروەها لەم دواییانەدا ژنێکی ئەکادیمسیت ڕفێندرا و بەپێی هەواڵەکان کوژرا. ئەوەش ئاگادارین کە زۆربەی شێخانی عەلەوییەکان لە سوریا کوژراون، بۆیە دەبێت خۆمان بەهێزی بکەین و ببنە دەنگی عەلەوییەکانمان لە سوریا."

'گەلی کورد ئاشتییەکی بە کەرامەت قبوڵ دەکات'

تولای حاتم ئۆغوللاری لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە پرسی کورد وتی: "پرسی کورد بە تێکۆشانی ئازادی بۆ گەلی کورد زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە تورکیا بووەتە پرسێکی گرنگ. تێکۆشان بۆ ئازادی و شوناسی گەلی کورد لە تورکیا، سوریا و ئێران زۆر گرنگ و بەواتایە، چیتر تەنها پرسێکی هەرێمی و ئەم وڵاتانە نییە، بەڵکوو بۆتە پرسێکی جیهانی. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەلی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرفەتێکە کە دەتوانێ کۆتایی بە کۆمەڵکوژییەکان بهێنێ و لەهەمان کاتدا نوێنەرایەتی سیاسەت و کۆمەڵگا دەکات."

سەرنجی خستەسەر پەیامی ڕێبەر ئاپۆ

تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆتایی قسەکانتدا وتی: "ئێمە باش دەزانین و ئاگادارین کە ئەم ڕژێمە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی دەتوانێت پەنا بۆ هەر ئامراز و شێوازێک ببات. گەلی کورد ئیتر گەلێکی سیاسی و بەڕێکخستنیە و هەرگیز (فریودان) قبوڵ ناکات. ئاشتییەکی بێ شکۆ کە ماف و حورمەتی گەلی کورد نەپارێزێت، لای گەلی کورد قبوڵکراو نییە. ئەگەر دەم پارتیش قبووڵی بکات، بێگومان گەلی کورد قبووڵی ناکات. بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە کۆتا چاوپێکەوتنیدا بە ڕوونی ئەمەی ڕاگەیاندووە؛ "ئاشتی بەبێ ئۆپۆزیسیۆن نابێت. ئەم حکومەتە بەبێ ئۆپۆزسیۆن هەموو شتێک بە ویستی خۆی بەڕێوە دەبات." لەو کۆبوونەوەی کە ٤ کاتژمێری خایاندووە، وتویەتی: "زەمینەی ئاشتییەکی دیموکراتیک نەتەنیا بۆ چارەسەری پرسی کورد، بەڵکوو بۆ چارەسەری پرسی عەلەوییەکانیش کە بەردەوام لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بوونیان هەبووە، بۆ نوێنەرایەتی ئایین و گەلانی جیاواز لەم وڵاتەدا لەسەر بنەمای مافی هاووڵاتیبوون، بە شێوەیەکی دیموکراتیک لە دەستووری دیموکراتیکدا بۆ بەدیهاتنی کاری لەسەر دەکەم". بۆیە ئێمە زۆر بەگرنگی دەزانین ئەم بابەتە لەگەڵ ئێوەدا بەتایبەت هاوبەش بکەین."

هەروەها تونجەر باقڕخان هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی داوای لە گەلی عەلەوی کرد کە بە شێوەیەکی جدیی خاوەندارێتی ئەم پرۆسەیە بکەن.

پانێڵەکە بەردەوامی هەیە.