پەیامی زیندانیان بۆ نەورۆز

دەنیز کایا بەناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژکەوە پیرۆزبایی نەورۆزی لە هەمووان کرد و بانگەوازی لە ژنان، گەنجان، گەلی کورد و دۆستانی کورد کرد، کە هەموو ناوچەکان بکەنە گۆڕەپانی نەورۆز.

نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "کات کاتی سەرکەوتنە" پیرۆز دەکرێت و زیندانیان بەو بۆنەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە. دەنیز کایا بەناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژکەوە وتی: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی زیندان و گەریلا و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. نەورۆزی ئازادکردنی ڕێبەرایەتی زۆر بەهێز تێدەپەڕێت، لەسەر ئەم بنەمایە ٥٠هەمین ساڵی رێبەرایەتی و پەکەکە وەک ساڵێکی مەزنی تێکۆشان لە مێژوودا جێگەی خۆی دەگرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بە ناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژکەوە ئێمە نەورۆزی ئەمساڵ بە دروشمی "کات کاتی ئازادییە" پیرۆز دەکەین، وەک زیندانیان لە زیندانەکاندا بە هەمان ڕۆح پیرۆزی دەکەین. لە کەسایەتیی مەزڵوم دۆغان، زەکییە ئالکان، ڕەهشان دەمیرەڵ، ڕۆناهی و بێریڤان دا بە ڕێز و پێزانییەوە یادی شەهیدانی نەورۆز دەکەینەوە. نەورۆز لە رێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی زیندان، گەریلا و هەموو گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. نەورۆز زۆر بەهێز تێدەپەڕێت، لەسەر ئەم بنەمایە ٥٠هەمین ساڵی ڕێبەرایەتی و پەکەکە وەک ساڵێکی مەزنی خەبات لە مێژوودا جێگەی خۆی دەگرێت.

بەرخۆدانی زیندان بە مەشخەڵ و ڕۆشنایی جەژنی نەورۆز گوڕ بوو، شەهیدانی نەورۆزی سەرهەڵدانیان ئافراند، لە هەموو نەورۆزێکدا گەلی کورد بە بەهایەکی نوێ خۆی بنیادناوەتەوە. ئەمڕۆ شۆڕشی مەزنی دیموکراتیک، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی نەتەوەیی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی سەرهەڵدان لە نەورۆزدا پێکهاتوون. زەکییە ئالکان، ڕەهشان، ڕۆناهی، بێریڤان بوون بە قارەمانانی ڕاستەقینە و نیشتمانپەروەریی کۆمەڵگەی نوێی کورد. ئەم ڕاستیانە گەلی کوردیان کردە گەلی ڕاپەڕین و سەرهەڵدان، گەلی نەورۆز. گەلی کورد خۆی بە بەها جوان و دەوڵەمەندەکان ڕازاندووەتەوە، بوو بە گەلی نەورۆز، کە شکست ناهێنێت. گەلی کورد ٥٠ ساڵە بە ڕۆحی نەورۆزەوە تێدەکۆشێت و بووە پێشەنگی گەلان لە سەدەی بیستەم دا، کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد و دیموکراتیک بکات. گەلی کورد بووەتە نەورۆز بووەتە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نەورۆز.

بە جۆش و خرۆش و هیوایەکی زۆرەوە پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٢ دەکەین. بە بەها گەورەکانی تێکۆشانی ٥٠هەمینی رێبەرایەتی و ئیرادەی تێکۆشان، لە ساڵی ٥٠هەمیندا بە جەستە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین. ئێمە دەڵێین، ئیدی هەرگیز ژیانێکی بێ ڕێبەرایەتی قبوڵ ناکەین. ئازادکردنی ڕێبەرمان، کە خزمەتێکی گەورەی بە گەل و مرۆڤایەتی کردووە، بە قەرزێکی گەورە دەزانین، ئازادی و دێموکراسی بە خاوەندارێتی و ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتی بەدی دێت.

سەردەمی نەورۆزی هاوچەرخ، کە ٥٠ ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکرد، چەندین دەستکەوتی بۆ گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبووە، لە ٥٠هەمین ساڵی پارتی و ڕێبەرایەتیدا پێویستە نەورۆز بە بەهێزی پیرۆز بکرێت. ساڵی ٥٠هەمین ببێتە ساڵی هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ساڵی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە ژنان، گەنجان، گەلی کورد و دۆستەکانیان دەکەین هەموو ناوچەکان بکەنە گۆڕەپانی نەورۆز و بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز و بە ئازادکردنی ڕێبەرایەتی لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سەردەمێکی نوێی ئازادی و دیموکراسی بئافرێنن".

ژ.ت