بە دیمەن

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە پێشەنگایەتی ژنان شەرمەزار کرا

هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی تەژەکە_ئە و بە پێشەنگایەتی مەجلیس و یەکێتی ژنان کۆبوونەوە، سیستەمی قڕکردن و گۆشەگیری ئیمراڵییان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد.

هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد

کوردستانی و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە)  لە چەند شارێکی ئەوروپا پیلانگێڕیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

ستۆکهۆڵم

لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە پێشەنگایەتی تەژەکە_ئە لە چوارچێوەی "تیشکەکانی خۆر" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئامارای ستۆکهۆڵم ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکارتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" و "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" بەرزکرایەوە.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە. پاشان لە پارکی نۆرمال مستۆرگێت گردبوونەوە ئەنجامدرا.

لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی سوید عایشە دیدار ڕایگەیاند پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پلانی قڕکردن بوو کە هەبوون و ئیرادە و ناسنامەی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی ژنی کردە ئامانج، گوتی: "ڕێبەرێتیمان بە هەڵوێستی خۆی لە ئیمراڵی ئەمەی پووچەڵ کردەوە. خوشک و برایەتیی گەلان، یەکێتی و ئازادیی ژنی کردە بنەما. ژن و گەلی کورد ٢٦ ساڵە لە گۆڕەپانەکانن و لێرە بەدواش تا ئازادی ڕێبەرمان لە گۆڕەپانەکان دەبین".

مارسیلیا

لە شاری مارسلیای فەرەنسا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ئارین میرکان هەزاران ژن ڕێپێوانیان کرد و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوینە.

هەروەها داواکرا ڕێز لە مافە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد بگیرێت و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

فرانکفۆرت

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر داوای فەجەدەکە_کاوە کۆبوونەوە، دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانیان کرد.

ئۆسلۆ

لە ئۆسلۆ دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە چالاکییەک شەرمەزار کرا، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی نەجەدەکە_ئۆسلۆ ڕێکخرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

لە چالاکیەکەدا جەختکرایەوە پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.

هاوسەرۆکی نەجەدەکە_ئۆسلۆ ئەندام ئاسۆ ڕایگەیاند بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد بەڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر دەبێت.

دوسڵدۆرف

لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە بەشداری سەدان کەس ڕێپێوان ئەنجامدرا.

لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.

چالاکوانی تەژەئا ئایدن و هاوسەرۆکی فەد_مەد شەڤین سنجار کاپلان تیشکیان خستەسەر هەلومەرجی گۆشەگیری و گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ١٦ ی تشرینی یەکەم لە کۆڵن.

پاشان جەماوەر بە پۆستەرێکی مەزنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە وێستگەی شەمەندەفەرەوە تا شەقامی کۆنیگسال ڕێپێوانیان کرد. وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتاییان بە ڕێپێوانەکەیان هێنا.